كۆرۆنا له عێراق.. له تووشبوون و مردن سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ن
ئاماری تووشبوونی رۆژانه تاڕاده‌یه‌ك به‌رز بووه‌وه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 34 هه‌زار و 92 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 4 هه‌زار و 204 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له شاری سلێمانی تۆماركرا، كه بریتییه له 491 حاڵه‌ت و له‌دوای ئه‌ویش هه‌ولێر له ریزبه‌ندی دووه‌م و دهۆكیش له پله‌ی سێیه‌مدایه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 54 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 6 هه‌زار و 702 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 954 هه‌زار و 969 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 21 هه‌زار و 550 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 828 هه‌زار و 868 كه‌سیش به رێژه‌ی 93.5% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 104 هه‌زار و 551 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 677 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا 4 ملیۆن و 133 هه‌زار و 193 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
H.B