بلینكن: داڕمانی سوپای ئه‌فغانستان چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو
به په‌له گواستنه‌وه‌ی بیانییه‌كان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر داڕمانی كتوپڕانه‌ی سوپای ئه‌فغانستان هه‌بوو
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن، له به‌رده‌م لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئه‌فغانستانه‌وه گوتی: داڕمانی سوپای ئه‌فغانستان كتوپڕ بوو و چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا به‌و خێراییه ئه‌وه رووبدات.
بلینكن گوتیشی: به په‌له گواستنه‌وه‌ی بیانییه‌كان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر داڕمانی كتوپڕانه‌ی سوپای ئه‌فغانستان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا كۆمه‌ڵێك رێكاری به په‌له‌مان گرته به‌ر و توانیمان باڵیۆزخانه‌كه‌مان و هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكایی له ئه‌فغانستان بكێشینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر زۆر به ره‌شبینییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ره‌وشی مه‌یدانیش كردبا، هه‌ر پێشبینی نه‌ده‌كرا، به‌و خێراییه سوپای ئه‌فغانستان له كابوڵ داڕمێت و خۆی به ده‌سته‌وه بدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به وته‌یه‌كی جه‌نه‌راڵ میلی، سه‌رۆك ئه‌ركانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی: ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه، كه هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی پێشبینی بكات، حكومه‌ت و سوپای ئه‌فغانستان له ته‌نیا 11 رۆژدا خۆی بدات به ده‌سته‌وه و داڕمێت.
روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له نێوان دوو بژارده‌دا بوو، یان ئه‌وه‌ی درێژه به شه‌ڕ بدات، یان شه‌ڕ رابگرێت، بۆیه بڕیاری كشانه‌وه درا و گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی چیدیكه مانه‌وه‌مان له ئه‌فغانستان به سوود نییه بۆ ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه بۆ نه‌هێشتنی هێرشی هاوشێوه‌ی یازده‌ی سێپتێمبه‌ر چووینه ئه‌فغانستان و توانیمان ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌ناو به‌رین و رێبه‌ری ئه‌و رێكخراوه بكوژین، بۆیه ئیدی كاتی كشانه‌وه‌مان هاتبوو.
ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی نزیكه‌ی 123 هه‌زار كه‌سیان له ئه‌فغانستان هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، كه زۆربه‌یان ئه‌فغانی بوون.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ده‌ڵێن: هێشتا زۆرێك له ئه‌فغانستان ماونه‌ته‌وه و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانیش لاری نییه له چوونه ده‌ره‌وه‌یان و رازی بووه بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاندبوو، نزیكه‌ی 100 ئه‌مه‌ریكایی له ئه‌فغانستان ماونه‌ته‌وه.
هه‌ر پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، قه‌ته‌ر 113 كه‌سی گواسته‌وه بۆ ده‌وحه، كه به‌شێكیان ئه‌مه‌ریكایی بوون.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس