پسپۆڕان له "ژه‌می پشتیوانی"ی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌گومانن
"ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا پێویست نییه"
K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی و نه‌خۆشییه گوزراوه‌كان، به تایبه‌تی زانایانی خۆراك و ده‌رمان له ئه‌مه‌ریكا (ئێف دی ئه‌ی) و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایانگه‌یاند، له ئێستادا "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی بڕواپێكراو نییه"، كه بسه‌لمێنێت خه‌ڵك به گشتی پێویستی به "ژه‌می پشتیوانی"ی ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ژه‌مانه بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخان بكرێت، كه تا ئێستا ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه.
گۆڤاری "لانسیت" راسپارده‌ی 18 پسپۆڕی بڵاوكرده‌وه، له كاتێكدا له ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ملیۆنان خه‌ڵك له 20ی ئه‌م مانگه ژه‌می پشتیوانی لێبده‌ن، كه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
لیژنه‌ی راوێژكاری له "ئێف دی ئه‌ی" چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر پێدانی ژه‌می سێیه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری فایزه‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رووی ته‌مه‌نی 16 ساڵین.
پسپۆڕه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌ند ژه‌می پشتیوانی گرنگ بێت؛ به‌ڵام سوودی بۆ ئه‌و ملیاران خه‌ڵكه‌ی سه‌رتاسه‌ری جیهان نابێت، كه هێشتا ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه، ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده ژه‌می سێیه‌م سوودی بۆ هه‌ندێك كه‌س ده‌بێت، به‌ڵام بۆ كۆی دانیشتوان گرنگ نییه.
له راسپاردهكهدا هاتووه، ژه‌می پشتیوانی ره‌نگه بۆ هه‌ندێك كه‌س گونجاو بێت، كه به‌رگری پێویستیان نییه، یان به‌هۆی كێشه‌ی به‌رگرییه‌وه، سوودی ته‌واویان له هه‌ردوو ژه‌می كۆرۆنا وه‌رنه‌گرتووه و كێشه‌ی لاوازی به‌رگرییان هه‌یه.
تیدیروس گیبهریسوس، به‌ڕێوبه‌ری گشتی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی مانگی رابردوو داوای كرد، ژه‌می پشتیوانی رابگیرێت، له‌پێناوی ده‌سته‌به‌ركردنی ڤاكسین بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر بۆ وڵاتانی كه‌مده‌رامه‌ت، كه ژه‌می یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
گوتیشی: ئه‌م بانگه‌وازه بۆ وڵاته ده‌ستڕۆیشتووه‌كانه، كه له رووی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا جیاوازییه‌كی زۆریان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كهرمدهرامهت هه‌یه.
پسپۆڕان ئاشكرایان كرد، تا ئێستا توێژینه‌وه‌یه‌ك نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێت، كه پێدانی ژه‌می پشتیوانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا بكات، به تایبه‌تی جۆره گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه، كه رێژه‌ی پارێزگاری دیاریبكات، پێده‌چێت به تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ری ڤاكسین بۆ ئه‌و په‌تایه كه‌م ببێته‌وه.
راشیانگه‌یاند، ڤاكسینی كۆرۆنا كه‌متر كاریگه‌ری بۆ كۆرۆنای ده‌لتا هه‌یه، به‌راورد به كۆرۆنای ئه‌لفا، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌شه‌ی نه‌كردووه تا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ تهنۆچهكهكانی به‌رگری هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌بێت، پێویسته ژه‌می پشتیوانی بۆ ته‌واوی دانیشتوانی جیهان بێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ وڵاته ده‌ستڕۆیشتووه‌كان.
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكرده‌وه، 3 پسپۆڕ كه به‌شدارییان له راسپاردهكهدا كردووه، ئاژانسه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه، دوای ئه‌وه‌ی بایدن بڕیاری دا 8 مانگ دوای ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، ژه‌می سێیه‌میان پێبدرێت، له‌كاتێدا زانایان به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نییه.
دوای بڕیاره‌كه‌ی بایدن، ژماره‌یه‌ك زانای بواره‌كه به‌رهه‌ڵستی پلانه‌كه‌یان كرد و رایانگه‌یاند، كه هێشتا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ خۆپارستن له په‌تایه‌كه كاریگه‌ری هه‌یه و رێگری له تووشبوونی توند ده‌كات و ئه‌و تووشبوانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، پێویستیان به گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه نابێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی و خۆپارێزی، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكایه، پێده‌چێت به‌تێپه‌ڕبوونی كات كاریگه‌ری ڤاكسین به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له جۆری ده‌لتا كه‌مبێته‌وه، هه‌رچه‌نده ڤاكسینه‌كه كاریگه‌ری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه هه‌یه بۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان، جگه له كه‌سانی سه‌روو 75 ساڵی، كه كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه بۆ ئه‌وانه كه‌متر بووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ش گوازراونه‌ته‌وه.
د.ی