جوتیار عادل: سه‌قامگیری هه‌رێم له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه
نرخی سوته‌مه‌نی دابه‌زیوه و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان راسپێردراوه نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، رایگه‌یاند، سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه و دوای ته‌واوبوونی بڕیاری پێویست له باره‌یه‌وه ده‌درێت.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا، گوته‌بێژی حكومه‌ت باسی له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا، جوتیار عادل رایگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردووی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، 300 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی رێگه‌وبان خه‌رجكراوه.
سه‌باره‌ت به‌و په‌لاماره‌ی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، جوتیار عادل گوتی: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هێڵین و له لێكۆڵینه‌وه‌ین و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان بڕیاری پێویست ده‌درێت.
گوتیشی: سه‌قامگیری هه‌رێم له قازانجی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه.
له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه، جوتیار عادل گوتی: له‌سه‌ر داوای ئێمه هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا هاتووه‌ته ئاراوه و وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم به پێویستمان زانیوه له ناوچه‌كان هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له جموجووڵی داعش بكرێت.
له باره‌ی سووته‌مه‌نییه‌وه گوتی: نرخی سوته‌مه‌نی دابه‌زیوه و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان راسپێردراوه نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: رۆژانه له پێناو دابه‌زینی نرخی به‌نزین، حكومه‌تی هه‌رێم مليۆنێك و 80 هه‌زار لیتر به‌نزین ده‌كڕێت، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌رێم پێویستی به 6 ملیۆن لیتر به‌نزینی رۆژانه هه‌یه.
له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك، گوته‌بێژی حكومه‌ت گوتی: به هه‌قی خۆمانی ده‌زانین به هه‌ماهه‌نگی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك.