له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمبی چێندراوی په‌كه‌كه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون
دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمبی چێندراوی په‌كه‌كه دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون

K24 – هه‌ولێر:
دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 3 بۆمبی چێندراوی چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
رووداوی شه‌هید و برینداربوونی ئه‌و پێشمه‌رگانه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دۆڵی "نه‌قه‌با"ی ده‌ڤه‌ری "نه‌هلێ"ی سنووری قه‌زای "ئاكرێ" روویداوه.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ كوردستان24 پشتڕاستی كرده‌وه، ئه‌و بۆمبانه‌ی ته‌قیونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه به هۆیانه‌وه شه‌هید و بریندار بوون له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه چێندراون.
دوو شەھیدەکە ناویان، (مولازمی یەکەم، ئیسماعیل موستەفا ئاجەر و مولازمی یەکەم حەمدی جابر موحەمەد ئەمین)ـه، كه هەردووکیان خێزاندارن.
له چه‌ند مانگی رابردوودا به هۆی مین و بۆمبه چێندراوه‌كانی په‌كه‌كه‌وه چه‌ندین پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون.
دانانه‌وه‌ی مین و بۆمب، كه به‌شێكی به‌رچاویان له لایه‌ن خودی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه درووست كراون و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یان كارێكی دژواره بۆ تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی پێشمه‌رگه، یه‌كێكه له تاكتیكه نوێیه‌كانی په‌كه‌كه، كه له دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌كاری ده‌هێنێت.
پێشتر له (21ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2021)دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به‌شی ئه‌ندازیاری سه‌ربازیی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه توانیان بۆمبێكی چێنراو له سنووری (زینی وەرتێ) پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه، كه پەکەکە چاندبوویان.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندبوو، توانیویانه جلیکانەیەکی 25 لیتری TNT، کە دوو چەشنەی کارەبایی لێبەستراوە و 29 مەتر (فتیلی کۆرنێکس)یان پێوە نووساندوە و بۆ تەقینەوە ئامادەکرابوو، پووچەڵ بکەنەوە.

هه‌روه‌ها رۆژی (18ی ئاب/ ئۆگستی 2021) سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە سنووری قەزای ئامێدی چەکدارانی پەکەکە بۆمبێکیان لە رێگەی هاتووچۆی پێشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە داناوه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی به ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا پێشمەرگەیەک برینداربووە.
هه‌ر له مانگی ئابی رابردوودا و له (5ی ئاب/ ئۆگستی 2021)دا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان 65 کیلۆگرام تی ئێن تی، کە چەکدارانی پەکەکە لەسەر رێگای ئامێدی – دێرەلوک، دایان نابووەوە، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
