به‌ریتانیا پشتیوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر دووپات ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ بين واڵاس وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وه‌زيرى هێزه چه‌كداره‌كان و باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر له عێراق و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعشيان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون كه داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه و جيهانيش هه‌ڕه‌شه و مهترسييهكى راستهقينهيه و هێشتا پشتگيرى و هاريكاريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنى، پێويسته.
وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا جه‌ختى له به‌رده‌واميى به‌شدارى و ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرده‌وه و هه‌موو پشتگيرييه‌كى شانشينى يه‌كگرتووى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێزانين و ستايشى بۆ قوربانييه‌كان و رۆڵى پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان له تێكشاندنى داعشدا، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ رۆڵى به‌ريتانيا و پشتگيريكردنى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا دووپات كرده‌وه و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى به‌ريتانياى به‌رز نرخاند، به‌تايبه‌تيش ئاماژه‌ى به بوونى راوێژكاران و تيمه‌كانيان و مه‌شقكردن و راهێنانيان به پێشمه‌رگه كرد.
گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به پشتيوانيى هاوپه‌يمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، چاكسازى و هه‌نگاوه‌كان بۆ يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، دۆخى ئه‌منيى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.


