تاڵیبان چاره‌نووسی ئه‌و پاره‌یه‌ی یه‌كلاكرده‌وه كه له ماڵی به‌رپرسانی پێشوو به‌جێمابوو
12 ملیۆن و 368 هه‌زار و 246 دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی له ماڵی ئه‌مروڵڵا ساڵح و به‌رپرسان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ی له ماڵی به‌رپرسانی راكردووی ئه‌فغانستان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ بانكی ناوه‌ندی ئه‌فغانستان.
ئه‌مڕۆ له هه‌ژماری ره‌سمی تاڵیباندا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، "ئیماره‌تی ئیسلامی" بڵاویكرده‌وه، تا ئه‌مڕۆ بڕی 12 ملیۆن و 368 هه‌زار و 246 دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی له ماڵی ئه‌مروڵڵا ساڵح، جێگری پێشووی سه‌رۆكی راكردووی ئه‌فغانستان و به‌رپرسانی دیكه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌روه‌ها بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره و زێڕ و كه‌لوپه‌له گرانبه‌هایانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ بانكی ناوه‌ندی ئه‌فغانستان.
له لایه‌كی دیكه‌وه بانكی ناوه‌ندی ئه‌فغانستان بڕیاری دا، له‌مه‌ودوا سه‌رجه‌م مامه‌ڵه بازرگانیی و دراوییه‌كان به پاره‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات و له مامه‌ڵه‌یدا دراوی بیانی به‌كارنه‌هێنێت، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌ها بۆ دراوی نیشتمانی وڵاته‌كه‌یان.