نێچیرڤان بارزانی و بۆریس جۆنسن كۆبوونه‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگن
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا خۆشحاڵيى خۆى به پێشوازى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ له‌نده‌ن كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه، به‌ريتانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق ده‌ڕوانێت و ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌ى سى ساڵ پێشتر به دامه‌زراندنى ناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌ی فڕين له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيادا دروست بوون، ده‌مێننه‌وه و داكۆكى له به‌رده‌واميى پابه‌نديى به‌ريتانيا به پشتگيرى و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان كرد.
بۆريس جۆنسۆن جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كان مێژوويين و ده‌بێت پته‌وتر بكرێن، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت له‌باره و خوازيارن ئاڵوگۆڕ و سه‌ردانى شانده‌كانى هه‌ردوولا زياتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها خواستى خۆى بۆ سهردانيكردنهوهى هه‌ولێر نيشان دا و گوتى: بيره‌وه‌ريى خۆشى ئه‌و سه‌ردانه‌م هه‌يه. هه‌روه‌ها سوپاسى نێچيرڤان بارزانى كرد، بۆ ئه‌و رۆڵه‌ى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عيراق و له‌پێناو سهقامگيريدا ده‌يگێڕێت.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسن به دڵنياكه‌ره‌وه و گرنگ بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له قه‌ڵه‌م دا، به‌تايبه‌تى دواى ئه‌و پێشهاتانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران و حكوومه‌تى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانانى كرد، بۆ پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى و مرۆيييان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى بره‌ودانى به هه‌موو بواره‌كانى هاريكارى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا، كه ده‌رفه‌تى له‌بارى هه‌يه.
ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيشيان، نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به به‌رده‌واميى گفتوگۆ و بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عيراق كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان خوازيار و ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
دۆخى په‌تاى كۆڤيد-19، شه‌ڕى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راستهقينهيه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ئه‌فغانستان و لێكه‌وته‌كانى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) September 17, 2021


