بارزانى: ئاماده‌ين رۆڵى ئيجابى بگێڕين له چاره‌كردنى كێشه‌كانى سووريادا
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌نه‌س عه‌بده سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد، لە دیدارەكەدا ئه‌نه‌س عه‌بده بەناوی گەلی سووریا سوپاسی بارزانی و خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد، كە یارمەتی پەنابەر و ئاوارەكانی سووریایان داوە.
K24 – هه‌ولێر:

گوتیشی: گەلی سووریا پێزانینی بۆ رۆڵی بارزانی هەیە لە هاوكێشە سیاسییەكان و ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستان و پاڵپشتیكردنی گەلی سووریا.
هه‌روه‌ها بۆچوونی ئیئتیلافی نیشتیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایشی لەبارەی دۆزی رەوای كورد لە سووریا شیكردەوەو رایشیگەیاند، هەرێمی كوردستان ئەزموون و نموونەیەكی دەوڵەمەندە بۆ بووژانەوەو پێكەوەژیان و خەبات و خۆڕاگری.
لای خۆیه‌وه بارزانی نیگەرانیی خۆیی لە دۆخی نالەباری مرۆیی لە سووریا نیشاندا و هیواشی خواست، كە كۆتایی بە نەهامەتی و كارەساتەكان بهێندرێت و گەلی سووریا بتوانێ بە ئاشتی و ئاسوودەیی بژییت و چیتر ئازار نەدرێت، ئاماده‌ییشی ده‌ربڕی كه رۆڵی ئیجابی ببینێت لە چارەكردنی كێشەكان و كۆتایهێنان بە ئازار و نەهامەتییەكانی خەڵكی سووریا.