ئالێگری: ده‌زانم ئێمه له دابه‌زین نزیكین

دوای تێپه‌ڕینی چوار گه‌ڕ به‌سه‌ر سێریا ئه‌ی ئه‌م وه‌رزه، هێشتا یۆڤێنتۆس به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌مین بردنه‌وه وێڵه و به‌رامبه‌ر سپێزیا ته‌نیا ئامانجی ئه‌وه‌یه كۆتایی به‌و زنجیره خراپه بهێنێت و له خانه‌كانی خواره‌وه خۆی دووربخاته‌وه.
یۆڤێنتۆس له چوار یاریی رابردوو خاوه‌نی دوو خاڵه، دوو به‌رامبه‌ربوون و دوو دۆڕانی تووشبووه، له به‌رامبه‌ردا سپێزیا له چوار یاریی چوار خاڵی هه‌یه و خاوه‌نی یه‌ك بردنه‌وه و به‌رامبه‌ربوونێك و دوو دۆڕانه.
له‌م یارییه به‌هۆی پێكان ئارسه‌ر میلۆ و كایۆ داده‌بڕێن و یاریی ناكه‌ن، به‌ڵام بێرناردسكی و كیێزا به‌رده‌ستن و به ئه‌گه‌رێكی زۆر له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بن.
ماسیمیلیانۆ ئالێگری: ئێمه له دابه‌زین نزیكین
ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له پرێس كۆنفرانسێك پێش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سپێزیا ره‌خنه له یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ناكرێت ئێمه به‌رده‌وام به 10 یاریزان یاری بكه‌ین.
ئالێگری ده‌شڵێت: به‌راستی ئێمه پێویستمان به بردنه‌وه‌یه، یانی به شێوه‌یه‌ك جگه له بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه هیچ شتێكی دیكه ئێمه رازی ناكات، 60 ساڵ پێش ئێستا یۆڤێنتۆس له چوار یاریی سه‌ره‌تای خول ته‌نیا دوو خاڵی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش له شكۆی یۆڤێنتۆس نایه‌ت و پێویسته له‌م یارییه رێز له ركابه‌ره‌كه‌مان بگرین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین، چونكه بردنه‌وه له‌م یارییه مانای زۆری هه‌یه بۆ ئێمه، دوای ئه‌م یارییه رووبه‌رووی سامپدۆریا و چێڵسی و تۆرین ده‌بینه‌وه.
ئالێگری گوتیشی: منیش مر‌ۆڤم و له ئاسن دروست نه‌كراوم، بۆیه ئاساییه قسه‌ی ناشرین بكه‌م، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و یاریزانانه‌ی كه كارییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، پێویسته ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌یه‌ده‌گ به‌شداری ده‌كه‌ن رۆڵی خۆیان هه‌بێت ناكرێت ئێمه هه‌ر به 10 یاریزان یاریی بكه‌ین.
ئالێگری زیاتر ده‌ڵێت: ته‌نانه‌ت نامه‌وێت سه‌یری ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ش بكه‌م و سه‌یرم نه‌كردووه، ده‌زانم ئێمه له خانه‌كانی دابه‌زینین، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م یارییه ببه‌ینه‌وه و بیكه‌ین به هه‌نگاوێك بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی داهاتوو.
له‌م یارییه سپێزیا ئامانجییه‌تی دووه‌مین یاریی له مێژوو له یۆڤێنتۆس بباته‌وه كه پێشتر له ساڵی 2007 له خولی پله‌دووی ئیتاڵی له خانمه پیره‌كه‌ی بردبووه‌وه.
له مێژووشدا یۆڤێنتۆس و سپێزیا له چوار یاریی به‌رامبه‌ر یه‌كتری یارییان كردووه، له دوو یاریی یۆڤی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستھێناوه و له ییارییه‌كیش به‌رامبه‌ربوون. سپێزیاش ته‌نیا یه‌ك یاریی له یۆڤێ بردووه‌ته‌وه.