باوكێك منداڵه‌كه‌ی خۆی ئه‌شكه‌نجه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه تێیدا منداڵێك به توندی له‌لایه‌ن باوكیه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت، رای گشتی شه‌قامی عێراقی درووست كردووه و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش به‌دوای ئه‌و پیاوه‌دا گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا منداڵه‌كه زنجیرێك له ملی به‌ستراوه و خوێن به‌سه‌ر و ده‌موچاویه‌وه دێته خواره‌وه، به پاڕانه‌وه و گریانه‌وه، له تاو ئازاره‌كه‌ی داوا له باوكی ده‌كات ده‌ڵێت: "باوكه رێگه‌م بده بمرم".
منداڵه‌كه به ترسه‌وه وه‌ڵامی باوكی ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێت، "قاچه‌كانت ماچ ده‌كه‌م، ته‌نیا رێگه‌م بده بمرم" بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ئازاره‌كه‌ی بێت، به‌ڵام باوكی به‌توندی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و منداڵه‌كه زیاتر ده‌ترسێت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێك بۆ ئه‌و منداڵه كراوه و به هاشتاگی "محه‌مه‌د رزگار بكه‌ن"، كه له‌تاو ئازاره‌كه‌ی بۆ مردن له باوكی ده‌پاڕێته‌وه.
دوێنێ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یانه‌وه، داوای رزگاركردنی ئه‌و منداڵه‌یان له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق كردووه، كه ناوی "محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا حاته‌م گاتع"ـه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كه تێیدا منداڵه‌كه چه‌ند شوێنی برینداره و خوێن له جه‌سته‌ی دێته‌خواره‌وه، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داویان له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، كه ئه‌و منداڵه بدۆزێته‌وه و رزگار بكرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و گرته ڤیدیۆییه كردووه و شوێنی منداڵه‌كه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، منداڵه‌كه‌یان بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت گواستووه‌ته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا باوكه‌كه‌شیان ده‌ستگیركردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
⚠️ TW / BLOOD / ABUSE ⚠️
— kordee (@kordee_yt) September 24, 2021
A KID begging his father to let him die, cuz he's tired of him abusing him
You can see how much that he abused the kid, he's bleeding from his head..
I can't believe I'm seeing a kid begging for death......#انقذوا_الطفل_محمدpic.twitter.com/8QvvxvXtFz