ڕوبیۆ: لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بە ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ سەر پرۆسەی ئاشتیی لە ناوچەکە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بڕیار وایه له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوه‌ی پێ بكرێت، تا ئێستا له قۆناغی پێكهێناندایه؛ ده‌شڵێت، ژماره‌یه‌ك له وڵاتان ئاماده‌ییان بۆ چوونه ناو ئه‌و هێزه ده‌ربڕیوه.
هه‌ینی، 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوه‌ندیی هه‌ماهه‌نگیی مه‌ده‌نی – سه‌ربازی بۆ چاودێریكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له باشووری ئیسرائیل به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بڕیار وایه له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوه‌ی پێ بكرێت، تا ئێستا له قۆناغی پێكهێناندایه و زۆرێكیش له وڵاتانی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه به‌شداریی تێدا بكه‌ن، به‌ڵام مه‌رجه له كاتی پێكهێنانیدا، ئیسرائیل ڕازی بێت.
ماركۆ ڕوبیۆ هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێكهێنانی ئه‌و هێزه گرنگه، به‌ڵام گرنگیشه ده‌سه‌ڵاته‌كانی بزانرێت و ئاخۆ كێ سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كێ كار ده‌كات و كێ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌كات و ئه‌ركی چی ده‌بێت و چۆن پێداویستییه‌كانی بۆ دابین ده‌كرێت و چۆن به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه و خه‌رجییه‌كانی چی ده‌بن و بنه‌ماكانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی چین؟
ڕوبیۆ به دووری نه‌زانی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڕیاری پێكهێنانی ئه‌و هێزه بدرێت، به‌تایبه‌تی كه یه‌كێك له به‌رده‌م كێشه‌كانی به‌رده‌م به‌شداریی وڵاتان له‌ناو ئه‌م هێزه‌دا، ئه‌مه بێت كه ده‌بێت له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ڕێگه‌ی به‌شدارییان پێ بدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕوونیشی كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داڕشته (صیغه)ـیه‌كی گونجاو له‌م باره‌وه بدۆزنه‌وه.
به گوێره‌ی بڕگه‌ی (15)ـی پلانه 20 خاڵییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه له قۆناغی یه‌كه‌مدا، واشنتن هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێزێكی كاتی بۆ سه‌قامگیریی غه‌ززه پێك بهێنێت. ئه‌م هێزه به پێی پلانه‌كه‌ی تره‌مپ، ئه‌ركی بریتی ده‌بێت له مه‌شقپێدانی هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ڵه‌ستین كه له غه‌ززه پشتیان پێ ده‌به‌سترێت و هه‌موو هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كرێت، هاوكات ئوردن و میسر كه ئه‌زموونێكی فراوانیان له‌م بواره هه‌یه، ڕاوێژیان پێ ده‌كرێت.
ماركۆ ڕوبیۆ هه‌روه‌ها گه‌شبینی به سه‌ركه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه ده‌بڕی و گوتوویه‌تی، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌م گه‌شبینییه‌ی، بوونی خۆیه‌تی له ناوه‌ندیی هه‌ماهه‌نگیی مه‌ده‌نی – سه‌ربازی بۆ چاودێریكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له باشووری ئیسرائیل
ڕوبیۆ له باره‌ی ئایینده و ڕۆڵی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، هه‌مووان هاوڕان ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ناتوانێت چیتر حوكمی كه‌رته بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆی نییه به‌شداریش له به‌ڕێوه‌بردنی بكات. گوتیشی، ئه‌گه‌ر حه‌ماس ڕه‌تی چه‌كدانان بكاته‌وه، مانای وایه ڕێككه‌وتننامه‌كه پێشێل ده‌كات، بۆیه ده‌بێت پابه‌ندیی ڕێككه‌وتننامه بێت. ده‌شڵێت، ده‌بێت دیدگه‌ی خه‌ڵكی غه‌ززه بگۆڕدرێت كه ده‌توانن به‌بێ بوونی حه‌ماس له كه‌رته‌كه‌یان، خۆشتر و باشتر ده‌ژین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به لكاندنی كه‌رتی ڕۆژئاوا به ئیسرائیل كه حكوومه‌ته‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ هه‌وڵی بۆ ده‌دات، باسی له‌وه كرد، ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئیسرائیل كه له لایه‌ن كنێسته‌وه په‌سند كراوه، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتیی و هه‌مووانیش ئه‌م ڕاستییه ده‌زانن.
