جیهان چاوی له‌ هه‌نگه‌كانی ئوسترالیایه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ جۆراوجۆره‌كان، له‌ ئێستادا ژماره‌ی هه‌نگه‌كان له‌ جیهان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چن و جۆره‌ حه‌شه‌راتێك به‌ناوی "ڤاروا" بووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ژیانی هه‌نگ.

ئه‌ركه‌كی هه‌نگ، ته‌نها دروستكردنی هه‌نگوین نییه‌ و وه‌ك پێكوت (ڤاكسین)ی سێ یه‌كی به‌روبوومی جیهان داده‌نرێت.

به‌ڵام جۆره‌ حه‌شه‌راتێك به‌ناوی (Varroa Destructor) مه‌ترسی بۆ سه‌ر هه‌نگ دروستكردووه‌ و له‌ ئێستادا ژماره‌یان كه‌مبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ حه‌شه‌راته‌ له‌ ئوسترالیادا بوونی نییه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ جیهان چاوی له‌ هه‌نگه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و له‌ ئێستاشدا، بووه‌ته‌ هه‌نارده‌كاری یه‌كه‌می هه‌نگ له‌ جیهان.

سه‌رچاوه‌: BBC

حه‌شه‌ره‌ی Varroa Destructor بۆ هه‌نگ مه‌ترسیدارترینه‌