كۆمپانیای فه‌یسبووك له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای فه‌یسبووك له رێگه‌ی هه‌ژماری فه‌رمیان له تویته‌ر بڵاویانكرده‌وه، ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبووك به هه‌ردوو پێكهاته‌ی ئینستگرام و واتسئه‌پ، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌كار كه‌وتوون.
راشیگه‌یاند، له‌وه ئاگادارین كه زۆربه‌تان تووشی كێشه بوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانتان له فه‌یسبووك و ئینستاگرام و واتس ئاپ، بۆیه خه‌ریكین و كار ده‌كه‌ین تاوه‌كو دۆخه‌كه وه‌ك جاران ئاسایی بكه‌ینه‌وه و داوای لێبوردنیش له هه‌ر جۆره بێزاربوونێكتان ده‌كه‌ین.
هه‌ردوو هه‌ژماری ئینستاگرام و واتسئه‌پیش له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه له‌كاركه‌وتنی ئه‌پڵیكه‌شنه‌كانیان راگه‌یاند.
لینكی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام https://t.me/Kurdistan24news