ھەدەپە: پابەند نابین بە بڕیاری قەدەغەكردنی كۆبوونەوەكانمان لە توركیا
"لە دوای ھەڵبژاردنەكانی رابردووی توركیا ھێرش بۆسەر پارتەكەمان بەردەوامە"
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، ئەوان پابەندی بڕیاری حكوومەتی توركیا نابن كە بڕیاریداوە كۆبوونەوەكانمان لە شارەكانی توركیا قەدەغە بكرێن.
ئایھان بلگەن، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە نیگەرانی خۆیانی لە بەرامبەر بڕیارەكەی حكوومەتی توركیا نیشاندا بۆ قەدەغەكردنی كۆبوونەوەكانی حزبەكەیان لە شارەكانی توركیا و رایگەیاند: "حكوومەت بە پاساوی بارودۆخی ئەمنی كۆبوونەوەكانی ئێمە قەدەغە دەكات، لە ئامەد و ئەدەنە ھێرش لەدژی كۆبوونەوەكانی ئێمە كراوە".
گوتیشی: "لە دوای ھەڵبژاردنەكانی رابردووی توركیا ھێرش بۆسەر پارتەكەمان بەردەوامە، ئاستەنگ بۆ كاروبارەكانمان دروست دەكرێت".
بگەن راشیگەیاند: "ئێمە باپەند نابین بە ھیچ بڕیارێك بۆ قەدەغەكردنی كۆبوونەوەكانمان و لە چوارچێوەی بەرنامەكانمان كۆبوونەوەكان رێكدەخەین".