ئامه‌د: له رووداوێكی هاتوچۆدا 10 كه‌س ده‌بنه قوربانی
له ئورفه‌وه به‌ره‌و جوله‌مێرگ چووه
K24- هه‌ولێر
له رێگه‌ی نێوان ئامه‌د و رها (ئورفا)، به‌هۆی وه‌رگه‌رانی پاسێك شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چواری تریش بریندار بوون.
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 5:30 به دووری 30 كیلۆمه‌تری رێگه‌ی نێوان ئامه‌د و رها، له‌سه‌ر رێگه‌ی گوندی كارایه‌كوپ (قه‌ره یه‌عقوب) روویداوه.
پاسه‌كه له شاری ئۆرفاوه به‌ره‌و شاری جوله‌مێرگ به‌ڕیكه‌وتبوو، كه به‌هۆكارێكی نادیار، شۆفێره‌كه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و له‌ئه‌نجامی له‌ڕێ ده‌رچوونی وه‌رگه‌راوه و شۆفێره‌كه و پێنج له سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه سێیانیان منداڵی خێزانێكن و چوار سه‌رنشینی تریش برینداربوونه.
هه‌ر چوار برینداره‌كه به هێلیكۆپته‌ری فریاكه‌وتن و ئه‌مبۆلانسه‌كانی تر بۆ به‌خۆشخانه‌كانی ئامه‌د گواستراونه‌ته‌وه، كه ته‌واوی قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی جوله‌مێرگن.