ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بابەتی سێ یەكەمەكانی زانكۆ وپه‌یمانگه‌كان و چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ تاووتوێ دەکات
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش دواین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەخرێتەڕوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی دەخرێتەڕوو، خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پڕۆژەیاساکانی هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی و بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان دەکرێت.