هه‌ولێر.. دایكێك 6 منداڵی به‌یه‌كه‌وه بوو
منداڵه‌كان له 5 كوڕ و كچێك پێكهاتوون

K24- هه‌ولێر:
لە حالەتێکی دەگمەندا لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی فێركاریی هەولێر، ئافره‌تێك بە یەك سك 6 منداڵی لەدایكبوو.
له پۆستێكدا كه په‌یجی تایبه‌تی پزیشكانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوونی فێركاری له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، منداڵه‌كان بەشێوەیەکی سروشتی و بە (24-25) ھەفتە لەدایكبوون و رەگەزی منداڵەکان له (5) کوڕ و (1) کچ پێكهاتوون.
روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان زۆر زووتر له واده‌ی خۆیان له‌دایكبوون و كێشیان كه‌مه، ئێستا لە بەشی منداڵە ناکامەکان له نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و له‌دایكبوونی فێركاری، لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بەناوی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکەمان دەستخۆشی لە پزیشك و ستافی بەشی هۆڵی لەدایكبوون و بەشی منداڵە ناكامەكان دەکەین.
H.B