به‌ چاودێری سه‌رۆكی حكومه‌ت وێستگەی 132 كەی ڤی باداوەی نوێ كرایەوە

"ئه‌و وێستگه‌یه‌ بارگرانی سەر ژمارەیەك لە وێستگەكانی دابەشكردنی كارەبا كەم دەكاتەوە"

وێستگه‌ی كاره‌با
وێستگه‌ی كاره‌با

K24 - هەولێر

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، به‌ چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر، وێستگەی 132 كەی ڤی باداوەی نوێ كرایەوە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، لەو مەراسیمەدا  وەزیری كارەبا  باسی لەگرنگی وێستگەی باداوەی نوێی  كرد، كه‌ 189 مێگاوات كارەبا دابەش دەكات.

راشیگه‌یاند، ئه‌و وێستگه‌یه‌ بارگرانی سەر ژمارەیەك لە وێستگەكانی دابەشكردنی كارەبا كەم دەكاتەوە، چارەسەری بارزۆری گەڕەكەكانی باداوە، هاوكاری، رۆشنبیری، فەرمانبەران، هاناسیتی و كارێزان دەكات.

كاتی كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای باداوه‌ی نوێ
كاتی كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای باداوه‌ی نوێ
Fly Erbil Advertisment