به وێنه.. په‌نابه‌ران له كولهمهرگیدان
ئه‌وروپا سنووره‌كانی به رووی په‌نابه‌راندا ته‌لبه‌ند ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
هه‌زاران په‌نابه‌ر له رێی بیلارووسیاوه به قاچاغ گه‌یشتوونه‌ته دارستانه سنوورییه‌كانی پۆڵه‌ندا و له ره‌وشێكی خراپی مرۆییدان و به‌شێكیان سه‌رما و برسێتی و دابڕان ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و په‌شیمانن له‌و رێگه‌یه‌ی هه‌ڵیانبژاردووه.
سنووره‌كان ته‌لبه‌ند كراوون و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێی وایه بیلارووسیا ده‌یه‌وێت له رێی په‌نابه‌رانه‌وه تۆڵه‌ی سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌ری بكاته‌وه.
ئه‌مه وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه‌یه له سووریاوه گه‌یشتوونه‌ته دارستانه‌كانی پۆڵه‌ندا.








