جێگری پارێزگاری ھەولێر: سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە خزمەتکاری خەڵک بین
"ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەیین، ھەرکەسێک کەمتەرخەم بووبێت لەم بابەتە بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت"

K24- ههولێر:
دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە لافاو زیانی بە چەند ناوچهیهكی شاری ھەولێر گەیاند، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی زیانلێكهوتووانی رووداوهكهی كرد و ڕێوشوێنی بە ھاناوەچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بەسەرکردەوە.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، بۆ بەھاناوەچوونی خێرای زیانلێکەوتووان، ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەموو ھاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە، جگە لەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپاردووە کە زیانەکان بخەمڵێن و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە بکەن.
مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگاری ھەولێر به كوردستان 24ـی راگهیاند، سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە بەرپرسانی حکومەت پێویستە ھەمیشە خزمەتکاری خەڵک بن و ئەوەی لە تواناشماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەین.
سامان عارەب، ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەیین، ھەرکەسێک کەمتەرخەم بووبێت لەم بابەتە بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.