نرخی نەوت لە یەکەم مامەڵەی هەفتەدا دابەزی
دوای کەمبوونەوەی خواستی چین بۆ بەنزین و سووتەمەنی نرخی نهوت دابەزی
K24 - ههولێر:
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا دوای کەمبوونەوەی خواستی چین بۆ بەنزین و سووتەمەنی دابەزی.
لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 0.4 بۆ 83.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی سەدا 0.5 بۆ 83.17 دۆلار دابەزی.
ئەو دابەزینە لە کاتێکدایە، چین رایگەیاندووە، دەستبەرداری یەدەگی سووتەمەنییەکان بوونە کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی بازاڕ و سەقامگیری نرخەکانە لە هەندێک ناوچە.
ئێستاش هەموو چاوەڕانییەکان بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپێکە، کە بڕیارە لە چواری ئەم مانگە کۆببنەوە، شارەزایان پێشبینی دەکەن، وڵاتەكان پابەند بن بە پلانی زیادکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی دیکە لە مانگی کانوونی دووەمدا.
ئەمە لە کاتێکدایە، بە پاڵپشتی بڕیارەکانی ئۆپێک پڵاس و پابەندی وڵاتەکانی نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی چەند ساڵی رابردووی بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک 86 دۆلاری تێپەڕاند.