بەدواداچوون بۆ سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا ده‌كرێت
ئاسۆ حه‌وێزی: لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له راستی و دروستی ئه‌و رووداوه پێكهێنراوه

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ به‌دواداچوونی سكاڵای كه‌سوكاری نه‌خۆشێك له هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنراوه.
هه‌وره‌ها راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه راسپێردراوه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به راستییه‌كان و پاراستنی مافی نه‌خۆش و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی.
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دوای ئه‌وه هاتووه، كه له چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه و تێیدا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه، یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ره‌تی كردووه‌ته‌وه ته‌رمی كه‌سێك راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی بكاته‌وه، تا 10 ملیۆن دینار نه‌ده‌ن، بڕیاره‌كه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه له راستی و دروستی ئه‌و رووداوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لەسەر فەرمانی وەزیری تەندروستی بۆ بەدواداچوونی سکاڵای کەسوکاری نەخۆشێکی کۆرۆنا لە دەزگاکانی راگەیاندن لەسەر هەڵسوکەوتی نەخۆشخانەیەکی ئەهلی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر راسپێردرا بۆ پێکهێنانی لێژنەیه‌كی لێکۆڵینەوە لەگەڵ داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە راستی و دروستی ئەم رووداوە و پاراستنی مافی نەخۆش و وەرگرتنی رێکاری یاسایی.
د. ئاسۆ حەوێزی
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
2021/11/2