چاڤی ده‌یه‌وێت ئه‌م دوو یاریزانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له‌گه‌ڵ خۆی بباته بارسێلۆنا

به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی كه‌ته‌لۆنی و قه‌ته‌ری، ئه‌مشه‌و شاندێكی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ چاڤی هێرناندێز گه‌شتی وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه پێشبینی ئه‌وه كراوه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه سه‌ربگرێت چاڤی دوو یاریزانی سه‌دی قه‌ته‌ری له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته بارسێلۆنا.
ڕادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه ئه‌مشه‌و دوای یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا و دینامۆ كێیڤ كه یارییه‌كه له ئۆكراینا به‌ڕێوه ده‌چێت، راسته‌وخۆ شاندێكی بارسێلۆنا سه‌ردانی قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری كۆده‌بنه‌وه، خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی بارسێلۆنا یه‌كێك نابێت له شاندی یانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی سه‌دی قه‌ته‌ری ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه له باره‌ی ده‌ستبه‌رداربوون له چاڤی هێرناندێز له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گفتووگۆ بكه‌ن.
یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ پێشه‌نگی خولی نێوخۆیی گرتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی رایی قه‌ته‌ری ئه‌گه‌ر گفتووگۆیه‌كانی چاڤی بۆ شوێنگره‌وه‌ی رۆناڵد كومان سه‌ربگرێت، ئه‌و راهێنه‌ره لاوه كه‌ته‌لۆنییه ده‌یه‌وێت دوو هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی به‌غدا بونه‌جاح و ئه‌كره‌م عه‌فیف له‌گه‌ڵ خۆی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ و برایسوه‌یت بباته بارسێلۆنا.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: چاڤی هێرناندێز په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هێرشبه‌ره‌ی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری هه‌یه و زۆر به‌و دوو یاریزانه سه‌رسامه و بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه بیانباته ئه‌ورووپا.
به‌غداد بونهجاحی هێرشبه‌ری جه‌زائیری ته‌مه‌ن 29 ساڵ
ئێستا به 10 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی ئه‌ستێره‌كانی قه‌ته‌ری گرتووه، ئه‌م یاریزانه به گشتی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌د له كۆی 152 یاری 158 گۆڵ و 44 ئاسیستی كردووه و له هاوینی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه قه‌ته‌رییه‌كه كۆتایی دێت.
ئه‌كره‌م حه‌سه‌ن عه‌فیفی هێرشبه‌ری لاوی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی قه‌ته‌ری ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له كۆی 11 یاری 4 گۆڵ و 11 ئاسیستی كردووه، وه‌رزی رابردووش یاریی بۆ یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیا كرد و به‌شداریی 9 یاریی له لالیگا كردووه.
