لوتكه‌ی گلاسگۆ: بۆمبی رۆژی قیامەت نزیکە بتەقێتەوه
"قسه كردن دادمان نادات"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایكرد، پێویسته مرۆڤایه‌تی رزگار بكه‌ین، له‌و كاته‌وه‌ی پسپۆڕان زه‌نگی مه‌ترسیان بۆ جیهان لێدا.
له به‌رده‌م 120 سه‌ركرده‌ی جیهاندا، له لووتكه‌ی گلاسگۆ كه دوو هه‌فته سكۆتله‌ندا به‌رده‌وام ده‌بێت، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتی: ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كار بكه‌ین، قسه كردن دادمان نادات.
راشیگه‌یاند، با فره‌یی بایۆلۆژی كۆتایی پێبێت و ده‌ست له كوشتنی خۆمان هه‌ڵبگرین، با كۆتایی له چاڵ هه‌ڵكه‌ندن و رۆچوون به‌ره‌و قوڵایی بهێنین، چونكه ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان گۆڕ بۆ خۆمان هه‌ڵده‌كه‌نین.
لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی 20، كه پێكهاتوون له چین، ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، یه‌كێتی ئه‌وروپا و رووسیا، كه به رێژه‌ی له سه‌دا 80ـی ده‌رچه‌ی گازی گه‌رمن به‌هۆی نه‌وت و كارگه زه‌به‌لاحه‌كان و پڕۆژه گه‌وره‌كانی پیشه‌سازی.
له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی 20ـدا، (چی جین بینگـ)ـی سه‌رۆكی چین ئاماده نه‌بوو، كه له وه‌ته‌ی ده‌ركه‌وتنی كۆڤید19، له وڵاته‌كه‌یه‌وه گه‌شتی نه‌كردووه، جیا له‌وه‌ش فلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیاش له‌م لووتكه‌یه‌دا به‌شداری نه‌كرد، وێڕای ئاماده نه‌بوونی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
له‌مباریه‌وه، بۆڕیس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له گوتارێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مه دوا هه‌له له به‌رده‌م جیهاندا، بۆیه ده‌بێت كار بكه‌ین و نه‌یه‌ڵین ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه رووبدات.
راشیگه‌یاند، بۆمبی ڕۆژی قیامەت نزیکە بتەقێتەوه، کاممان ئازاین یەکێک لە وایەرە رەنگاو ڕەنگەکان بقرتێنێن و نەیەڵن ئەو تەقینەوەیە رووبدات.
لووتكه‌ی 26ـی گلاسگۆ بۆ مه‌به‌ستی بره‌ودان به رێكه‌وتنی 2015ـی پاریس ئه‌نجامدرا، بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی له 1،5 پله سنووردار بكرێت.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی، ژیان به‌ره‌و دروستبوونی ره‌شه‌باو لافاو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاكان و گه‌رمبوونه‌وه‌ی زیاتری گۆی زه‌وی ده‌چێت.
ئه‌م لووتكه‌یه تاوه‌كو 12ی ئه‌م مانگه، سه‌ركرده‌كانی جیهان قسه له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گازه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پڕۆژه ژینگه‌ییه‌كان په‌ره پێده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه 100 سه‌ركرده‌ی جیهانی له‌سه‌ر رێكه‌وتنی پاراستنی ژینگه و دارستانه‌كان رێكه‌وتن ئیمزا ده‌كه‌ن.
له گلاسگۆوه، سه‌ركرده‌كانی جیهان باس له پاراستنی له سه‌دا 85 دارستانه‌كانی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ژینگه‌ی گۆی زه‌وی تاوه‌كو 2030 زیاتر تێك نه‌چێت، بۆ ئه‌مه هه‌ر حكومه‌تێك بڕێك پاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان ده‌كه‌ن.
به‌رازیل و رووسیا ئاگادار كرانه‌وه، كه چیتر كار بۆ له‌ناوبردنی دارستانه‌كانیان نه‌كه‌ن، جیا له چین و ئه‌مه‌ریكا و ئوستراڵیا و فه‌ره‌نساش.
له‌و لووتكه‌یه‌دا جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه ئێستا له كه‌شوهه‌وای جیهان رووده‌ده‌ن، مه‌ترسیدارن، بۆیه هه‌لێكی باش هاتووه‌ته پێش تاوه‌كو ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
له رێگه‌ی گوتارێكی ڤیدیۆیی، شاژن ئه‌لیزابیسی به‌ریتانیا داوایكرد كه تواناكان رێك بخرێن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.