ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی‌یان راگه‌یاند
هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و له‌ڕووی ماددیشه‌وه له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت
K24- سلێمانی:
وەزارەتی تەندروستی عێراق و ھەرێمی كوردستان گەورەترین ھەڵمەتی نیشتمانیی وەرگرتنی ڤاكسینیان راگەیاند، ھەڵمەتەكە رێكخراوی تەندروستی جیھانی ئەنجامی دەدات و ئامانج لێی ھۆشیاركردنەوەی خەڵكە لە وەرگرتنی ڤاكسین لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان و پڕۆسەكە بە شێوەیەكی فراوان بەڕێوەدەچێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه به دروشمی "به‌ڵى ڤاكسین ته‌نها رێگایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیانێكى ئاسایى" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تى نیشتمانییه بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسین دژى كۆرۆنا.
هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ ماوه‌ى دوومانگ له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.. رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به‌چاودێرى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات.
له پارێزگای سلێمانیش كه تا ئێستا ته‌نها 145 هه‌زار هاوڵاتى ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و رێژه‌كه‌ی سنووری 12% تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیی ته‌ندروستى ئه‌و پارێزگایه ئامانجیه‌تى تا كۆتاى مانگى 12 به كوتانى 450 هه‌زار هاووڵاتی، رێژه‌ی پێدانی ڤاكسین له سنووری ئه‌و پارێزگایه بۆ 40% به‌رزبكاته‌وه. جگه له‌وه‌ش هه‌وڵده‌درێت جۆرى كوتانه‌كانى دیكه‌ش، كه بۆ نه‌خۆشیه‌كانى ئیفلیجى منداڵان و دایكانى دووگیان فه‌رامۆش نه‌كرێت.
هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى وه‌رگرتنى ڤاكسین، تا ئێستا گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌ت بووه كه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان راگه‌ندرابێت و له‌لایه‌ن وڵاتى ئه‌لمانیاوه به‌بڕى 2 ملیۆن دۆلار پاڵپشتى ماددى كراوه. بۆ جێبه‌جێ كردنى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش بۆ پارێزگاى سلێمانى، 25 تیمى پزیشكى دیارى كراون، كه 17 تیمیان له ناو پارێزگاى سلێمانى، 3 تیم بۆ گه‌رمیان و 3 تیم بۆ سنوورى راپه‌ڕین و 2 تیمیش بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دیارى كراون.
H.B