وادەی دانەوەی قەرزە بازرگانیەکان تەواو بووە و ته‌نها 9 ملیار دینار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت
رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و بازرگان و كۆمپانیایانه ده‌گیرێته به‌ر، كه تا ئێستا قه‌رزه‌كانیان بۆ حكومه‌ت نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وادەی دانەوەی قەرزە بازرگانیەکان تەواو بووە و ھەر کۆمپانیا و کەسێك قەرزی حکومەتی لابێت و نەیدابێتەوە، کەیسەکەی دراوەتە دادگا و لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.
له‌و باره‌یه‌وه رێباز حه‌ملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئابووری ئاشکرای كرد، وەزارەتی دارایی رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر بەو کەس و کۆمپانیایانە دەستپێکردووە، كه تا ئێستا قه‌رزه‌كانیان بۆ حكومه‌ت نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
هاوكات عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و، سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازیش گوتی: لەکۆی ئەو قەرزە زۆرەی حکومەت كه لای کۆمپانیا و بازرگانه‌كانه، تەنھا 9 ملیار دینار گەڕێنداوه‌ته‌وه، بۆیە بەشێك لە کەیسەکان دراونەتە دادگا، چونکە بەپێی مادەی 13 لە یاسای چاکسازی، ھەر کەسێك قەرزەکانی نەگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
بەسەدان کۆمپانیا قەرزاری حکومەتن کە لە ڕێگەی بانکە بازرگانیەکانەوە قەرزیان لە حکومه‌ت وەرگرتووە و تا ئێستا قەرزەکانیان نە گەراندووه‌ته‌وه، حکومەتی ھەرێمی کوردستان 900 ملیار دیناری وه‌ك قەرز داوەتە کۆمپانیاکان، لەو ژمارەیەش تا ئێستا تەنھا 9 ملیاری وەرگیراوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی ھەر کەسێك قەرزی نەدابێتەوە، بە پێی بڕیاری دادگا دەستبەسەر موڵك و سامانیدا دەگیرێت، وەزارەتی دارایی و بەڕێوبەرایەتی بەشی یاسایی و بەڕێوبەرایتی باج لەگەڵ وەزارەتی داد بەیەکەوە کار بۆ یەکلاکردنەوەی ئه‌و كه‌یسانه ده‌كه‌ن.
H.B