گۆڕانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی به‌رده‌وام ده‌بن
پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی یه‌كێتی دووربخرێنه‌وه
K24- سلێمانی:
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چەند گۆڕانکارییەکی کرد و بە بڕیارێك لاھور جەنگی و ژماره‌یه‌ك ئەندامی سەرکردایەتی یه‌كێتیی له حزبه‌كه‌ی دوورخستەوە، چاودێرێکی سیاسی پێی وایە، ئەو تاقمەی دوورخراونەتەوە، بەشێکیان تۆمەتبارن بە خیانەتی نیشتیمانی و حزبی، بۆیە پێویست بوو یەکێتی زووتر ئەم بڕیارەی بدایە.
ھەنگاوەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئاراستەی گۆڕانکاری لە حزبەکەدا بەردەوامە، بە جۆرێك ھەر جارە و یەکێتی بڕیارێکی نوێ دەدات، کە وەك بەرپرسانی ئێستای ئه‌و حزبه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بۆ چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵیە لە حزبەکەدا، دواین بڕیار دوورخستنەوەی لاھور جەنگی و ژماره‌یه‌ك ئەندامی سەرکردایەتیە و پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاریەکانی یەکێتی لە وێستگەیەکدا نەوەستێت و بەردەوام بێت.
له‌و باره‌یه‌وه، شه‌نكار عه‌بدوڵڵا، چاودێری سیاسی گوتی: ئەوانەی دوورخراونەتەوە، بەشێکیان تۆمەتبارن بە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر و ژەھرخواردکردنی چەند بەرپرسێکی باڵا، بەگوێره‌ی بڕگەی 2ـش لە په‌یڕەوی ناوخۆی یەکێتی، کەسێك ئەندامێتی یەکێتی لەدەست دەدات، کە ناپاکی سیاسی، نیشتیمان، نەتەوەیی و حزبی بکات.
بەشێك لە کێشەکانی ئێستای یەکێتی زادەی ئەنجامەکانی کۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبەیە، چونکە تادێت ئەو دەنگانە زیاد دەکات، کە کۆنگرەی چوارەم بە سەرکەوتوو نازانن و، زۆری رێژەی ئەندامانی سەکردایەتی ئەو حزبەش بە پێویست نازانرێت، ئه‌نوه‌ر حوسێن، كادیری پیشكه‌وتووی یه‌كێتیش گوتی: كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی له دانانی ئه‌جێندایه‌كی باش بۆ حزبه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، پێویسته دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه، یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كی نوێ ببه‌ستێت و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئێستای ئه‌و حزبه كه نه‌یانتوانیوه له به‌ڕێوه‌بردنی حزبه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتووبن، له یه‌كێتی دوور بخاته‌وه.
ئەندامانی یەکێتی ئومێدی رۆيشتنی حزبەکەیان بەرەو کەناری ئارام بە گۆڕانکارییەکانی ئێستاوە دەبەستنه‌وه، ھاوکات بە پێی زانیاریەکان، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتودا ژماره‌یه‌ك ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند و کۆمیتە لە یەکێتی دووربخرێنەوە.
H.B