توركیا 50 ئه‌ندامی هه‌ده‌په ئازاد ده‌كات
له گردبوونه‌وه‌ی "له‌دژی كۆده‌تا به‌رخۆدانی دیموكراتیك" ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون
K24 – هه‌ولێر
دادگایه‌كی شاری ئه‌سته‌مبۆڵی توركیا، 50 ئه‌ندام هه‌ده‌په ئازاد ده‌كات كه له میتینگی به دروشمی "له دژی كۆده‌تا، به‌رخۆدانی دیموكراتیك" ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.
میتینگه‌كه له شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه رێكخرابوو كه پاش تێكهه‌ڵچوونی نیوان پۆلیس و به‌شدارانی میتینگه‌كه، 50 ئه‌ندامی هه‌ده‌په ده‌سته‌سه‌ركرابوون و به مه‌به‌ستی لێپیرسینه‌وه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ گواسترابوونه‌وه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی دیجله، پارێزه‌رانی هه‌ر 50 ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هه‌ده‌په له‌كاتی پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه ئاماده ببوون، كه هه‌مووان ئازادكراون