سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكرا

ده‌سته‌ی كارگێری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یدا به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر پۆسته‌كانی سه‌رۆك و جێگیر و سكرتێرییان دیاریكرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 9 نۆڤێمبه‌ری 2021، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به كۆی ده‌نگ وه‌لید عاره‌ب ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی باله‌ی كوردستان و عێراق به سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكرا.
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند كاپتنی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به جێگیری یه‌كه‌می سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر و محه‌مه‌د خۆشناو هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كه به جێگیری دووه‌می سه‌رۆكی یانه‌كه هه‌ڵبژێردران.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دكتۆر ته‌ها قادر كرایه سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر و خاتوو ئاڵان دێده‌وان به ئه‌مینداریی دارایی یانه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌حمه‌د شوكر، دیدار حامید و مۆفه‌ق یوونس وه‌كو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری ده‌ستبه‌كاربوون.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر كرا، له كۆی 9 به‌ربژێر ته‌نیا دوو كه‌س له ئه‌ندامانی پێشووی ده‌سته‌ی كارگێری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رچوون و 7 كه‌سی نوێ هاتنه نێو ستافی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر، عه‌بدوڵڵا مه‌جید سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام دوو رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، وازهێنانی خۆی له یانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند.
