نرخی نهوت بهرزبووهوه و دۆلار دابهزی
K24 - ههولێر:
بەھۆی دابەزینی نرخی دۆلارەوە لە بۆرسەکانی ئەمریکا و ھێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی نێجیریا، جارێکی دیکە نرخی نەوتی برێنت 50 دۆلاری تێپەڕاند و بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێك یەک بەرمیل نەوتی برینێت 50.26 یەك بەرمیل نەوتی تێکساسیش 49.19 لەبازاڕەکانی جیھاندا مامەڵەی پێوەکرا، ئەم بەرزبوونەوەش ئومێد بەخشێکە بۆ وڵاتانی بەرھەم ھێنانی نەوت.
بەھۆی دابەزینی نرخی دۆلارەوە لە بۆرسەکانی ئەمریکاو ھێرش کردنە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی نیجریا جارێکی دیکە نرخی نەوتی برێنت 50 دۆلاری تێپەڕاند و بەرزبوونەوە بەخۆیەوە بینی، ئەمەش ئومێد بەخشە.
لەم ساڵدا بۆماوەی چەند جارێکە نرخی نەوت لە بازاڕهکاندا 50 دۆلار تێپەراندووە، لەدوا کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئۆپێك، ڕێكنەکەوتنیان، لەسەر نرخی نەوت، جگە لە دیاریکردنی کەسێکی نێجیری بۆسەرۆکی ڕێکخراوەکە، چەند ھۆکارێك لەم دواییهدا، وایکرد نرخی نەوت برێنت بەرزبێتەوە.
نێجیرییەکان، ئەمجارەیان چانس یاوەرییان نەبوو، بهتایبهتیش لەدوای ھێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە و کەمکردنی رێژەی ھەناردنی نەوت، وایکرد نرخی نەوت بەرز ببێتەوە، ئەمە شتێکی چاوەڕوەن نەکراو بوو کە ھەناردەی نەوتی وڵاتی نێجیریا لەماوەی 20 ساڵ رابردوو، ھێندهی ئێستا کەمینەکردووە.
یەکێك لە ھۆکارەکانی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دابەزینی بەھای دۆلارە بەرامبەر دراوە سەرەکییەکانی وەک یۆرۆو پاوەن و یەن، بەجۆرێك لە ئالۆگۆڕی بازاڕەکاندا لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا زیاتر 1.5 بەھاکەی خۆی لەدەستداوە ئەوە لەکاتێکدایە، بەھای یۆرۆ بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
لهلایهكی دیكهوه زۆربوونی خواستیش لەسەر نەوت ھۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکەی کە لە ئێستادا ھەر بەرمێك نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیھاندا لە سەروو 50 دۆلار مامەڵەی پێوە دکرێت، ئهمهش لهلایهن شارهزایانهوه بۆ ئومێدبهخش بۆ وڵاتانی بهرههمهێنی نهوت ئهژماردهكرێت.