بەهای تومەنی ئێرانی بۆ ئاستێکی پێشبینینەکراو داڕما
پێشبینی دهكرێت ئەگەر سزاکانی ئێران درێژەبکێشێت، بههای تمهن زیاتر دادهبهزێت
K24 - ههولێر:
بەهای دۆلاری ئەمهریکی لە بازاڕەکانی ئێران بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی "ئیبراهیم رەئیسی" وەک سەرۆک کۆماری ئێران بەهای تومەن بەم شێوەیە دانەڕماوە، بە جۆرێک لە دوایین مامەڵەکاندا بەهای دراوی ئێرانی بۆ 28 هەزار و 550 تومەن بەرامبەر دۆلارێک داڕما.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دوای بڕیارێکی رەئیسی دێت، کە لە 17 تشرینی یەکەمی مانگی رابردوو داوای لە بانکی ناوەندی و وەزارەتی ئابووری کرد، کە کۆتایی بە گەشەی دراو بهێنن و بەهای ریاڵ دابەزێنن. لەو بارەیەوە شارەزایان دەڵێن ئەوە تەنیا بڕیار نییە و رێوشوێنی تایبەتی هەیە.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئێران هۆکارێکی ئەوتۆیان بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار نەخستووەتەڕوو، بەڵام گەنجینەی وڵاتەکە بەر لە چەند مانگێک ئاماژەی بەوەدا بوو، داهاتی نەوت لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا تەنیا سەدا سێی بودجەی گشتی وڵاتی پێکهێناوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی پێشووی رێکخراوی پلاندانان و بودجەی سەر بە حکومەتی حەسەن رووحانی، ئەگەر سزاکانی ئێران تاوەکو 2026 درێژە بکێشێت، بەهای دۆلارێک دەگاتە 284 هەزار و تومەن و رێژەی هەڵاوسانی ساڵانەش دەگاتە 54%.