مەسرور بارزانی: پرسی کۆچبەران جێگەی نیگەرانی قوڵی ئێمەیە
هیچ كاتێك هه‌رێمی كوردستان 17 له سه‌دی بودجه‌ی وه‌رنه‌گرتووه

K24 – هه‌ولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پانێلێکدا لە كۆڕبه‌ندی "ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، لە گفتوگۆیەک لەگەڵ مارتن چولۆڤ، رۆژنامەنووس لە گاردیانی بەریتانی رایگەیاند، پرسی کۆچبەران جێگەی نیگەرانی قوڵی ئێمەیە، سەلامەتی کۆچبەرانی کوردمان لە سنوورەکانی ئەوروپا بەلاوه گرنگە.
كۆچبه‌ران
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی پرسی كۆچبه‌رانه‌وه گوتی: "قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تی كۆچبه‌رانی بێلاڕووس جێی نیگه‌رانی قوڵی ئێمه‌یه، سه‌لامه‌تی ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌سه‌ر سنوور و ئه‌و دارستانانە بۆ ئێمه خاڵی له پێشینه‌یه، خه‌ڵكێكی زۆرن، له وڵاتانی جیاجیاوه هاتوون، له‌وێ گیریان خواردووه، به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه".
"ئه‌و كۆچبه‌رانه ئازادانه كۆچیان كردووه"
سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتیشی: "به داخێكی زۆرەوە ئه‌و خه‌ڵكانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گرووپه‌وه،وەک بازرگانانی سیاسی و ئەوانەی بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن بەکارهێنراون، هه‌ندێك خه‌ڵكی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه و لە بێلاڕووس ده‌ستیان هه‌یه له‌و قه‌یرانه. ئه‌و خه‌ڵكانه ئێره‌یان له‌ژێر هیچ فشارێك به‌جێنه‌هێشتووه، به‌ڵكو ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی زۆر یاسایی سه‌ردانی بێلاڕووسیان كردووه، هیچ هێڵێكی ئاسمانی گه‌شتكردنی قه‌ده‌غه نه‌كردووه، بەڵکو به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه گه‌شتیان كردووه، ئامانجیان ئەوەیە لە ڕێگەی بێلارووسەوە بگەنە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا".
سەرۆکی حکومەت هه‌روه‌ها گوتی: "به داخه‌وه كه‌شوهه‌وا له‌وێ زۆر سارده، هه‌ندێك وێنه و ڤیدیۆمان له‌سه‌ر شاشه‌كانه‌وه بینی، جێی نیگه‌رانی ئێمه‌یه، به‌تایبه‌تی بارودۆخی منداڵه‌كان، ئه‌و منداڵانه بێ‌تاوانن و باجی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی ده‌ده‌ن".
له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: "ئێمه په‌یوه‌ندیمان به هەموو دۆستەکانمانەوە له وڵاتانی ده‌ره‌وه كردووه، هه‌روه‌ها لێره‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا كارده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه، بگه‌ڕێندرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "تا گه‌یشتن به‌و چاره‌سه‌ره، ئێمه داوامان له هاوكاران و هاوبه‌شه‌كانمان كردووه له ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به خاچی سوور بده‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به‌په‌له بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ گیریان خواردووه. به داخێكی زۆره‌وه هه‌ندێك زانیاری هەڵە و ناڕاست بڵاوكراونەتەوە. پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئه‌وانه رۆیشتوون و بۆچی له‌وێن؟، به‌شێكی زۆریان به ئازادانه گه‌شتیان كردووه، به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی ئارامه، ئاسایشی تێدایه، ئێمه ئێستا میوانداری زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئاواره دەکەین، كه له وڵاتانی جیاجیاوه هاتوون. ئه‌وان بۆیە هاتوونەتە هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌ستیان به ئارامی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت خه‌ڵك به‌دوای ده‌رفه‌تی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت چونكه كێشه‌ی دارایی هه‌یه، ره‌نگه ئه‌مه ڕاست بێت، به‌ڵام قه‌یرانی دارایی، خه‌تای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه".
سەرۆکی حکومەت روونیكرده‌وه، كه هه‌رێم و به‌غدا ساڵانێکی زۆرە كێشه‌یان هه‌بووه و هەیە، بۆ نموونە له ساڵانی 2020 و 2021 زیاتر له 12 مانگ بەشە بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه نه‌هاتووه، هەروەها قه‌یرانی دارایی و كۆرۆناش زیانێکی زۆری له ئابووری ئێمه‌ی دا، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یران بوو، ده‌رفه‌تی كار كه‌مبووه‌وه، به‌غدا پاره‌ی نه‌ده‌نارد، ئێمه هه‌ڕەشه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام سەرەڕای ئەمانه‌ش توانیمان درێژه به كاره‌كانمان بده‌ین، چاكسازی بكه‌ین، به‌ڵێ ئێمه نه‌مانتوانی مووچه بە تەواوی بدەین، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستمان بوو، هه‌موو مانگێك توانیمان بڕێك پاره بده‌ین".
هه‌لی كار له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌مدا
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کارەکانی کابینەی نۆیەم و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "له‌وكاته‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیەم ده‌ستیپێكردووه، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 112 هه‌زار هه‌لی كارمان له كه‌رتی تایبه‌ت و پڕۆژه جیاوازه‌كان دروستكردووه، به‌شێكیان حكومه‌ت دابینی كردوون، به‌شێكی دیكه كه‌رتی تایبەت دابینی كردووه، كه به سپۆنسه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه. له راستیدا ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ش كار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، خه‌ڵك له ئاسیاوه، له فلیپین و چه‌ند شوێنی دیكه هاتوون و له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، خه‌ڵك هه‌یه له لوبنان، ئه‌فریقیا، توركیا، ئێران و له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و كاریان ده‌ستكه‌وتووه، برایانی عه‌ره‌ب هاتوون و كاریان ده‌ستكه‌وتووه، بۆچی خه‌ڵكی بیانی ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان كاریان ده‌ستبكه‌وێت، به‌ڵام خه‌ڵكی خۆمان نه‌یتوانیوه، به‌ڕاستی پرسه‌كه په‌یوه‌ندیداره به سرووشتی ئه‌و كاره‌ی خه‌ڵك ده‌یه‌وێت، ئه‌وان به دوای ده‌رفه‌تی كاری جیاواز ده‌گه‌ڕێن، خوازیارم بابه‌ته‌كه بۆ خه‌ڵكی روون بێت، ئه‌وان له‌به‌ر بێ هیوایی گه‌شت ناكه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك هه‌موو كۆچبه‌رانی جیهان به دوای سرووشتی كاری جیاوازدا ده‌گه‌ڕێن".
" خه‌ڵکێك بیه‌وێت بگەڕێتەوە، ده‌یانهێنینه‌وه"
مەسرور بارزانی، دووپاتیكرده‌وه به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه ده‌یانتوانی له هه‌رێمی كوردستان سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرن و كاتێك رۆیشتوون سه‌رمایه‌یان هه‌بووه و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "ده‌مه‌وێت زانیارییه‌کان به هه‌ڵه نه‌گاته خه‌ڵك، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌رچاویان روون بێت، كه هۆكاری ئه‌م كۆچه چییه؟، خه‌ڵكێك هه‌یه بچێت به‌دوای ده‌رفه‌تی دیكه‌دا بگه‌ڕێت، نابێت بڵێیت ئه‌مه رایكردووه، ئه‌گه‌ر بڕوات و هه‌ركات بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان ماڵی خۆیه‌تی. ئێمه له خزمه‌تیداین، ده‌توانین بڵێین هه‌ندێك له‌و کۆچبەرانه، ده‌یان هه‌زار دۆلاریان داوه به كۆمپانیاکانی گەشتیاری، هه‌ندێك ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو قۆرخ كردووه، ئه‌و خه‌ڵكانه به‌كارده‌هێنن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌وه‌نده هه‌زار دۆلاره‌ی هه‌بێت، ده‌توانێت ده‌رفه‌تێكی كاركردن بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، ئێمه بینیوومانه خه‌ڵك له سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك بزنسی بچووكیان دروستكردووه".
گوتیشی: "ئێمه ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا كارده‌كه‌ین، هه‌ندێك ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه، خه‌ڵکێك بیه‌وێت بگەڕێتەوە، ده‌یانهێنینه‌وه".
"كابینه‌ی نۆیه‌م چاكسازیی نه‌كردبا، دهڕووخاین"
دەربارەی هه‌لی كار و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت گوتی: "ده‌مه‌وێت هه‌ندێك شت روونبكه‌مه‌وه، نامه‌وێت بڵێم لێره دۆخەکە زۆر زۆر باشه، ئێمه هێشتا كێشه ئابووریمان هه‌یه، كێشه‌ی ئه‌منیشمان هه‌یه، ئاستەنگی گه‌وره رووبه‌ڕووی هه‌رێم دەبنەوە، به‌ڵام ئێمه به‌شێكی دابڕاو نین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی تێدایه".
گوتیشی: "به‌ڕاستی ئێمه توانیومانه له چركه‌ساتی زۆر قورس‌دا وه‌كو هه‌رێمی كوردستان بمێنینه‌وه، ده‌مه‌وێت بڵێم، له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی ئێمه زۆر قورس بووه، ئه‌گه‌ر ئێمه چاكسازیمان نه‌كردبا، ئه‌وكاته ئێمه دهڕووخاین و نه‌ده‌ماین، ئێمه هەموو هەوڵێکمان خستەگەڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كی باشترمان هه‌بێت و ده‌رفه‌تی كاری زیاتر دروستبكه‌ین، كردیشمان و هه‌وڵمانداوه ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ن و چاره‌سه‌ر نه‌كراون، چاره‌سه‌ر بكرێن".
"قورسایی یه‌ك ملیۆن ئاواره له سه‌ر شانی كابینه‌ی نۆیه‌مه"
سەبارەت بە ئابووری هەرێمی کوردستان و بوونی ئاوارەکان لە هەرێم، مەسرور بارزانی گوتی: "هه‌ر كاتێك ئێمه بارودۆخی سیاسیمان چاره‌سه‌ر كرد، ئه‌و كاته ده‌توانین بڵێین بۆ هه‌موو خه‌ڵكێك بارودۆخێكی باشتر دێته پێشه‌وه، حكومه‌ت ئێستا ئه‌وه‌ی له توانایدایه، ئه‌نجامی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر و شایسته‌تر بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی، دابین بكات".
گوتیشی: "با له‌بیری نه‌كه‌ین، ئێمه یه‌ك ملیۆن ئاواره‌مان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، قورسایی ئه‌مانه له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه، حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی فیدراڵی پاره‌ی له كه‌مپه‌كان خه‌رج كردووه، به‌ڵام ئه‌مه بڕێكی زۆر زۆر كه‌مه، بۆیه به‌ده‌ر له هه‌ندێك رێكخراوی مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كه كاریان كردووه، قورسایی ئه‌رك و ژیانی ئاواره‌كان له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و خه‌ڵكانه بكه‌ین، له كه‌مپه‌كانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، ده‌بێت شوێنێكی ئارامیان هه‌بێت، پێویسته پرسی ئاسایش یه‌كلایی بكرێته‌وه و سه‌قامگیریان بۆ دابین بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان توانیان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، ئه‌وا قورساییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کەمدهبێتهوه".
"به‌غدا هه‌رگیز %17ی بودجه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه"
لەبارەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی مەسرور بارزانی رایگەیاند، "پێشتر چه‌ندینجار قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز 17% بودجه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه بارودۆخی ئابووری زۆر باش بووه و ده‌گوترێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌دا 17ی وه‌رگرتووه، هه‌رگیز حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و رێژه‌یه بودجه‌ی وه‌رنه‌گرتووه به هیچ جۆرێك".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری بارودۆخه‌كه بكه‌ین، كه له‌نێوانماندا روویداوه، هه‌ر رێژه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان بووه، له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش كێشه‌كه نییه، هه‌رێمی كوردستان 13%یشی وه‌رنه‌گرتووه له باشترین حاڵه‌تی خۆیدا، چه‌ند هۆكارێك بۆ ئه‌مه هه‌یه، به‌شێكی زۆر داهاتی نه‌وته، زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی به‌كاردێت، ئه‌مه ناخرێته سه‌ر بودجه‌ی عێراق، كه ئه‌مه 22%ی بودجه‌ی عێراقه، جگه له‌مه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، 48% بۆ خه‌رجی گشتی به‌كاردێت، خه‌رجی سه‌روه‌ری، كه ده‌بێت پێشمه‌رگه وه‌ریبگرێت، بۆ پرسی خۆراك و ده‌رمانه، به‌ڵام له به‌شێكی دیكه ئه‌و بودجه‌یه‌ی سەروەری، هه‌رێمی كوردستان لێی سوودمه‌ند نابێت، كه 48%ی بودجه‌ی عێراقه، ئه‌و 52%ی ده‌مێنێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان 13% وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر لێكیبده‌یته‌وه، كه‌متر له 5%ی بودجه‌ی عێراق ده‌كات، كه له رابردوودا بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووه، بابه‌تی 2020 و 2021 دێته پێشه‌وه، كه یاسایه‌ك هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی بودجه به‌شێك له پاره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت".
گوتیشی: "ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی هه‌یه، ئه‌وان ژماره و سه‌رچاوه‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئێمه‌شیان كۆكردووه‌ته‌وه، به‌یه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كیان ده‌رهێناوه، لێره‌شدا جیاوازییه‌ك هه‌یه، له‌نێوان ئه‌و كۆكردنه‌وه و ده‌رهێنانه، ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربهێنرێت و بنێردرێت، ئه‌گه‌ر تۆمه‌ت بۆ ئێمه دروست بكه‌ن، كه هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته پێشه‌وه، ئه‌مه راست نییه، ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مان بووه، ئاماده‌ییمان نیشانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بیكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان له كۆكردنه‌وه و لێدهركردندا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بینێرن، به‌پێی یاسا مافی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ر رێككه‌وتووین، كه‌متره له 200 ملیار دینار له ساڵی 2020 رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام له ساڵی 2021 پرسه‌كه جیاواز بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وان زیاتر له شه‌ش مانگ له ساڵی 2020 كه رێككه‌وتنێكمان هه‌بوو، پاره‌یان نه‌نارد، ته‌نانه‌ت به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2021 عێراق، له‌و ساڵه‌ش زیاتر له شه‌ش مانگ بوجه‌یان نه‌نارد، به‌داخه‌وه یاسای بودجه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ناكرێت، ئه‌گه‌ر لێكبدرێته‌وه، زیاتر له 3.1 ملیار دۆلار ده‌كات، كه پێویست بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت".
به‌رپرسیارێتی تاك
مه‌سرور بارزانی، له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا سه‌رنجی بۆ رۆڵ و ئه‌ركی تاك له كۆمه‌ڵگه‌دا راكێشا و گوتی: "تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به پێوه‌ری حكومه‌ت به‌رپرسیارێتیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، چونكه ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. حكومه‌ت لێره‌یه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و پێویسته خه‌ڵكیش وه‌ك تاك و كۆمه‌ڵگه رۆڵی خۆیان بگێڕن".
سه‌باره‌ت به بایه‌خی پرۆسه‌ی چاكسازییش گوتی: "ئه‌و چاكسازیانه‌ی كردوومانه و ئه‌و زه‌مینه‌سازییه‌ی رهخساندوومانه، هه‌موویان هاوكاربوونه بۆ باشتركردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین. یه‌كێك له‌و فاكته‌رانه‌ی كه زۆر گرنگ بوو، بریتییه له كه‌رتی تایبه‌ت، كه ئێمه له دۆخێكی زۆر پێویستدا بووین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ین له پێناو به‌رده‌وامبوونی جووڵه‌ی ئابووری، هه‌موو ئه‌و بازرگانانه‌ی له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵیان كۆبوومه‌وه و پێم گوتن: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م ئێوه رۆڵی خۆتان بگێڕن و پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن، به‌شداری ئه‌وان له ساتێكی زۆر قه‌یراناوی دا جووڵه‌ی له ئابووری هه‌رێمی كوردستان درووستكرد، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجامیان ده‌دات ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی هه‌لی كار".
خه‌ڵك بڕیار ده‌دات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، كابینه‌ی حكومه‌ت بژارده و هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵكی كوردستانه و گوتی: "بێگومان بڕیارده‌ری كۆتایی هه‌ر خه‌ڵكه و ئه‌وه‌ی بڕیاریش ده‌دات كێ حكومه‌ت به‌ڕێوه ببات و كێ له په‌رله‌مان هه‌بێت، هه‌ر خه‌ڵكه، ئه‌ویش له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه. خه‌ڵك ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیار دان و یاسادانه‌ران هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌رپرسیارێتییان له ئه‌ستۆدایه و پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكرێت وڵاته‌كه‌یان خۆش بوێت و خزمه‌تی بكه‌ن".
گوتیشی: "ئه‌م حكومه‌ته زیاتر له 85%ی بودجه‌كه‌ی بۆ مووچه‌ی خه‌ڵك ده‌ڕوات، كه زیاتر له ملیۆنێك و دوو سه‌د هه‌زار هاووڵاتی مووچه‌خۆرن، به‌ڵام كۆی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 6 ملیۆن كه‌سن، واتا نزیكه‌ی 5 ملیۆن هاووڵاتی مووچه خۆر نین، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، حكومه‌ت به‌رپرسیارێتی ئه‌و 5 ملیۆن كه‌سه‌ی له ئه‌ستۆیه، بۆیه حكومه‌ت به‌رپرسیارێتی ژیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو، كاره‌با، په‌روه‌رده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌ستۆیه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌و ملیۆن و 200 هه‌زاره‌ی مووچه خۆرن".
حكومه‌ت ده‌بێت بۆ هه‌مووان بێت
روونیشیكرده‌وه، "پێویسته ئه‌و پرسیاره بكرێت، ئایا حكومه‌ت به‌رپرسیاره له دابینكردنی سیسته‌می ئابووری و خزمه‌تگوزاری، په‌روه‌رده، كاره‌با و ئاو و ته‌ندروستی، نه‌ك ته‌نیا بۆ ملیۆنێك به‌ڵكو بۆ هه‌موو هاووڵاتییان، چ مووچه‌خۆر یان ئه‌وانه‌ی مووچه‌خۆر نین؟".
دووپاتیشیكرده‌وه، "له به‌غدا جیاوازییان كردووه، ئه‌وان مووچه به فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی دیكه خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن و جیایان كردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی سیادی، به‌ڵام ئه‌و بودجه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرن. له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ین له‌وه‌دا، كه چۆن بتوانین ئابووری هه‌رێمی كوردستان باشتر بكه‌ین، ئێمه ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بكه‌ین كه ته‌نیا به رێژه‌یه‌كی كه‌م یان به رێژه‌ی له‌سه‌دا 3ی بودجه‌ی عێراق هه‌رێمی كوردستان پێشبخه‌ین، ئه‌گه‌ر ته‌نیا پشت به‌و بڕه پاره‌یه ببه‌ستین، كه هه‌مانه، ئه‌وا ئه‌و بڕه ته‌نیا به‌شی مووچه ده‌كات".
قه‌رزه‌كانی سه‌ر شانی حكومه‌ت كێشه‌ن
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی وته‌كانیدا گوتی: "كێشه‌یه‌كی دیكه‌مان ئه‌و قهرزهیه كه له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه شه‌ڕی دژ به داعشمان كرد وپارهیهكی زۆرمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج كرد و به‌غداش یه‌ك دیناری بۆ هه‌رێم نه‌نارد، بۆیه پێویست بوو هه‌رێمی كوردستان قه‌رز بكات و تا ئێستاش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یر بكه‌ین، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی، كه هه‌مانه، ئه‌و داهاته‌ی مانگانه دێته ده‌ستمان به‌شی دابینكردنی پێیوستییهكانمان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانانه ناكات، بۆیه پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه هاته ئاراوه، ئێمه هه‌وڵمان داوه، به‌لایه‌نی كه‌م به‌رده‌وام بین، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان دێت، دابه‌شی بكه‌ین، تاوه‌كو بتوانین چاكسازیش بكه‌ین و هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌ین. ئێمه نامانه‌وێت ته‌نها بۆ داهات پشت به نه‌وت ببه‌ستین، ده‌مانه‌وێت له رووی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌چاوه‌كانی داهات زیاد بكه‌ین و بتوانین بارودۆخی خۆمان باشتر بكه‌ین".
"پاراستنی مافی پێكهاته‌كانی سووریا گرنگه"
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به وڵاتانی دراوسێ، كه له سووریاوه ده‌ستی پێكرد، به‌تایبه‌ت بابه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌شار ئه‌سه‌د مایه‌وه و من ناتوانم ئه‌و بڕیاره بده‌م، كه ئه‌و له شه‌ڕدا براوه‌بوو یانیش دۆڕاو، ئه‌و مایه‌وه.. ئه‌و شه‌ڕی كرد و دۆخی ئێستای سووریاش ئه‌وه‌یه، كه ئێستا ئه‌و سه‌رۆكه، پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه، كه داهاتووی سووریا چۆن ده‌بێت؟! ئێمه وه‌ك دراوسێیه‌كی سووریا، ده‌مانه‌وێت ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و وڵاته هه‌بێت، چونكه دۆخی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراقیش ده‌بێت".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگه، دانیشتوانی كوردن له‌و وڵاته و ئێمه ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت، هه‌وڵمان داوه فاكته‌ری خێر بین بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ و ناكۆكییه‌كانیان له نێواندا كه‌م بكه‌ینه‌وه، بتوانین دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌رێكی سیاسی ئاشتیانه له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بخوڵقێنین، چونكه له سووریا ته‌نها رژێمی ئه‌و وڵاته نییه، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، ئێران، توركیا و رووسیاش هه‌ژموونیان له‌و وڵاته هه‌یه و به‌شێكن له هاوكێشه‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاره‌سه‌رێكی به‌رده‌وام له‌و وڵاته هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌سه‌ر دۆخی سووریا رێك بكه‌ون، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت هه‌ر رێككه‌وتنێك كه له سه‌ر ئایندهی سووریا بكرێت، له‌سه‌ر حیسابی هیچ پێكهاته‌یه‌كی ئه‌و وڵاته نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئاشتی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سووریا و ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێت".
"ده‌سه‌ڵاتی ئێستای رۆژئاوای كوردستان درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه"
له‌وه‌ڵامی پرسیاری مانه‌وه یان گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردانی سووریا کە په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونیکردەوە کە خەڵکێکی کەم نه‌بێت نەگەڕاونەتەوە، به‌ڵکو زۆربه‌یان ماونه‌ته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، ئه‌وان به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ڕایان كرد، به‌ڵام مانه‌وه‌یان به‌هۆی شه‌ڕی داعش نییه، به‌ڵكو ئه‌وان پێیانوایه ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌ن و ئه‌وان هه‌ست به ئارامی ناكه‌ن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕۆژئاڤا، بۆیه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
گوتیشی: "ئه‌وان دڵنیانین لە داهاتووی خۆیان و پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، چی له داهاتوودا چاوه‌ڕێیان ده‌كات، ئایا پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه یان نا، ئایا ئه‌مه‌ریكا له‌وێ ده‌مێنێته‌وه یان نا، ئایا چاره‌نووسی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان له‌نێوان وڵاتانی زلهێز چی ده‌بێت؟، واتا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی لێره‌یه، دڵنیا نین كه بگه‌ڕێنه‌وه چی‌یان به‌سه‌ر دێت، بۆیه ناگه‌ڕێنه‌وه".
"ده‌مانه‌وێت فاكته‌ری ئاشتیی بین"
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: "ئێمه هه‌میشه پێمان باشه دیالۆگێكی ئاشتیانه له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كاندا هه‌بێت، ئێمه هیچ كات ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ هیچ سه‌رۆكێكدا نه‌بووه، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بووبێت بۆ به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له نێوانماندا هه‌میشه به‌وه خۆشحاڵین، كه ببینه فاكته‌ری ئاشتی".
ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و پاراستنی پێگه‌ی هه‌رێم
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی جه‌ختیكرده‌وه کە ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و ئێمە لە گەڵ چارەسەری ئاشتیانەین، كه ببێتە مایه‌ی به‌هێزكردنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و کە هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شدار بن و مافەکانی هەمووان پاێزراو بێت.
گوتیشی: ناوچەکە به‌ده‌ست ناكۆكی و ململانێی سیاسییه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كانی وڵاتاندا هه‌یه، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخێكی سه‌لامه‌تتر له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكرێت، ئه‌وا پێویسته بیر له سیسته‌مێكی باشتر و په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزگرتن له سه‌روه‌ری یه‌كتر بكرێته‌وه.
"ده‌مانه‌وێت هاوسه‌نگی له نێوان هاورده و هه‌نارده‌دا درووست بكه‌ین"
سه‌باره‌ت به كۆی هاوكێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و دیمانه‌یه‌دا گوتی: "ئێمه زۆرمان پێ خۆشه، كه په‌یوه‌ندیمان له هه‌موو بوارێكه‌وه به‌هێز بكه‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆستمان ده‌ستمان پێكرد، دواتر بۆ وڵاتانی كه‌نداو، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌مه‌ریكاش ده‌ستپێشخه‌ریمان هه‌بووه، یه‌كێك له‌و رێگه‌یانه‌ش ئه‌وه‌یه، كه ئێمه هه‌وڵمان داوه په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان فراوان بكه‌ین".
گوتیشی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه ته‌نیا بازرگانی نابێته فاكته‌ری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان، به‌ڵكو پێموایه ده‌بێت به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ین و به هه‌مان ئه‌و پێوه‌ره‌ی ئێمه هاورده‌ی ده‌كه‌ین، بتوانین به‌رهه‌مهێنانیشمان هه‌بێت و بتوانین شت دروست بكه‌ین، نه‌ك ته‌نها خه‌ریكی بازرگانیكردن بین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوسه‌نگی له نێوان هه‌نارده و هاورده دروست بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌ركی من له سه‌ردانه‌كانمدا ئه‌وه بووه، كه بازاڕێك بۆ كاڵاكانی هه‌رێمی كوردستان بدۆزمه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نارده‌مان هه‌بێت و بتوانین پشت به خۆمان ببه‌ستین، كاتێك كه به‌رهه‌می خۆمان هه‌بوو، ده‌توانین له‌گه‌ڵ وڵاتان په‌ره به بازرگانی بده‌ین و به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین".
سه‌رۆكی حكومه‌ت دووپاتیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌كاندا له‌گه‌ڵ عێراق و شاره‌كانی دیكه به‌و ئاراسته‌یه كارمان كردووه، كه سوود له به‌رهه‌می یه‌كتر وه‌ربگرین و ده‌توانین بڵێین له دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانمان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی دیكه و شاره‌كانی عێراق هه‌ندێك سه‌ركه‌وتن هه‌بووه. ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌وه ده‌كرێت، كه كشتوكاڵی خۆمان به‌هێز بكه‌ین و بتوانین به‌رهه‌مه‌كانمان فره‌جۆر و فراوان بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "بازرگانی پێویستی به په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ و سه‌ردانیكردن هه‌یه، بۆ نموونه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو سه‌ركه‌وتوو بووینه له ئه‌نجامدانی هه‌ندێك رێكه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی له نێوانماندا به‌هێزتر بكه‌ین، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه فاكته‌رێكی دیكه ئه‌وه‌یه، كه هانی كۆمپانیاكانی بیانی بده‌ین، بێن وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه به‌و وه‌به‌رهێنانه ده‌توانین سوود وه‌ربگرین و به‌رهه‌مه‌كانمان زیاد بكه‌ین و ده‌توانین پرسی بازرگانی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌كار بهێنین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته."
گوتیشی: ئێمه یاسای وه‌به‌رهێنانمان ئاماده‌كردووه و هه‌ندێك گۆڕانكاریمان تێیدا كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی كۆمپانیا بیانییه‌كان، ئێمه له‌مبواره كار ده‌كه‌ین و باشترین هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كۆمپانیا بیانییه‌كان بێن و لێره كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".
دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له هه‌ژموونی ئێران
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌رهێنانی عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران و دروستكردنی ئاراسته‌یه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو له ناوچه‌كه هه‌بووه؟، به‌تایبه‌ت كه له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چڕ و پڕ له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوون؟ مه‌سرور بارزانی گوتی: "ئه‌و كۆنفرانس و دیدارانه‌ی به‌غدا زۆر گرنگ بوو، ئێمه له‌وباوه‌ڕه‌داین، كه ده‌بێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی خۆی و رۆڵێكی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیی بگێڕێت و زۆرترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتێك هه‌بێت نه‌ك ته‌نها وڵاتێكی دیاریكراو، به‌ڵكو هه‌موو وڵاته جیاوازه‌كان، چونكه ئه‌و وڵاتانه ده‌توانن فاكته‌رێكی سه‌قامگیر بن، ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به‌شێكین له‌و ئاسایشه گشتگیره، چه‌نده عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری هه‌نگاو بنێت، ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده وه‌ك هه‌رێمی كوردستان سوود وه‌رده‌گرین، بۆیه ئێمه پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی عێراق ده‌كه‌ین له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشتیانه".
چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین
له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی، كه له ماوه‌كانی رابردوودا له‌سه‌ر ژیانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌بوون و كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی لێكهوتهوه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به‌ڕای من ده‌بێت جارێ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بكه‌ین، كه ئێستا له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ن، تا بزانین كێ به‌رپرس بووه له به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌وڵی تیرۆركردنی، به‌ڵام هه‌وڵێكی ترسنۆكانه بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌وڵانه‌مان بۆ تیرۆركردنی سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هه‌ر كه‌سێك كه دۆستی عێراق بێت، هه‌رگیز بوێری ئه‌وه ناكات كه كرده‌وه‌ی له‌مشێوه‌یه ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان".
توركیا جیاوازی له نێوان كورد و په‌كه‌كه ده‌كات
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و كاریگه‌ری ئه‌و هێرشانه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، مه‌سرور بارزانی گوتی: "ئێمه پشتیوانی له هیچ جۆره توندوتیژی و چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازی و داگیركارییه‌ك له هیچ شوێنێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكه‌ین، به‌ڵام پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندیانه رێكبخرێنه‌وه و چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بدۆزرێته‌وه بۆ له‌باربردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا، بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ش ئه‌مه هه‌ر دروسته، ئێمه پشتیوانی دیالۆگێكی بونیاتنه‌ر له نێوان هه‌ردوو لا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و بابه‌ته فه‌رامۆش بكه‌ین، كێشه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه، ده‌بێت گفتوگۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه چاره‌یان بۆ بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر دانیشتن هه‌بوو، ئه‌وكات ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری بدۆزرێته‌وه، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، كاتێك باس له توركیا و هه‌رێمی كوردستان، یان كورد و توركیا بكه‌ین، ئێمه گفتوگۆی زۆرمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا هه‌بووه له‌و باره‌یه‌وه، توركیاش له وه‌ڵامدا هه‌میشه به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه، كه ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كورد نییه، به‌ڵكو ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه. بۆیه پێویسته ئه‌وه‌ی كه روون بێت ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان جیاوازی له نێوان كورد و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وان ئاماده‌ییان هه‌یه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده نین گفتوگۆ و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكه‌ن".
"ده‌بێت ده‌ستی ئیداره‌ی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ببڕدرێت"
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سووریا و به‌یه‌كه‌وه بیانبه‌ستینه‌وه، یه‌ك رێگه بۆ ئه‌وه‌ی كه ببێته چاره‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌ویش ده‌بێت ده‌ستی ئیداره‌ی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ببڕدرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی بپچڕێنێت، تاوه‌كو په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بكات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ژێر هه‌ژموونی په‌كه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه، هه‌ستیاری توركیاش به‌رامبه‌ر به رۆژئاوا كه‌متر ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو حاڵه‌ته‌كان راسته، چونكه هه‌ر هێزێك كه له سووریا هه‌یه هه‌موویان به‌شێك نین له په‌كه‌كه، به‌ڵكو كه‌مینه‌یه‌كن له‌گه‌ڵیدا، سه‌دان هه‌زار كه ئێستا ئاواره‌ن له هه‌رێمی كوردستانن، هیچیان په‌كه‌كه نین، بۆیه باشترین رێگه دروستكردنی دیالۆگێكی كوردی كوردییه، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌كه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه و لێكتێگه‌یشتنێك له نێوانیان هه‌بێت، ئه‌وكات توركیاش كه‌متر هه‌ستیاری ده‌بێت.
هه‌ر له درێژه‌ی گوته‌كانیدا له‌باره‌ی ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان و ئاراسته‌ی په‌كه‌كه، مه‌سرور بارزانی گوتی: "ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ناتوانێت گه‌شه به خۆی بدات".
روونیشیكرده‌وه، "هه‌ر كه‌سێك پێیوایه، كه هیچ رێگه‌یه‌ك نییه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كورد له رۆژئاوا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، ئه‌وا رووبه‌ڕووی هه‌ندێك كێشه ده‌بنه‌وه، چونكه لێره ناكۆكی زیاد ده‌كات و ئێمه‌ش ناتوانین هاوكار بین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان هاوكارییان ده‌وێت، ده‌بێت قبووڵی بكه‌ن و ده‌ستیان له ده‌ستی په‌كه‌كه بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشیان هه‌بێت".
رێگه‌چاره ته‌نیا چاكسازییه
بابه‌تی گفتوگۆكه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له وه‌ڵامی پرسیاری له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانی وه‌ك پێویست كاریگه‌ر بێت، ئه‌وكات چی ده‌بێت؟ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، ئێمه هیچ چاره‌سه‌رێكمان نییه و پێویسته چاكسازی كار بكات و كاری خۆیشی ده‌كات، من دڵنیام، چونكه باوه‌ڕم به خه‌ڵكی خۆمان هه‌یه و باوه‌ڕم به‌و خه‌ڵكه هه‌یه كه كار له كابینه‌كه‌م ده‌كه‌ن. روانگه‌مان بۆ چاكسازی هه‌یه و توانا‌مان هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ین، بۆیه شكست له چاكسازی لای ئێمه نه چاره‌سه‌رییه و نه بژارده".
گوتیشی: "ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان ته‌واوكاری یه‌كین، من ناڵێم ده‌توانین هه‌موو كارێك بكه‌ین، پرسیاره‌كه ئه‌وه نییه ئێمه چی بكه‌ین و ئه‌وان چی بكه‌ن؟، به‌ڵكو پێویسته ئێمه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین و به‌دڵنیاییه‌وه پێویستیمان به لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه و پێویسته متمانه له نێوان خۆمان وه‌ك حكومه‌ت و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دروست بكه‌ین، كاتێك گه‌یشتینه ئه‌و خاڵه‌ی كه متمانه‌یه‌كی به‌هێز له نێوانمان هه‌یه، ئه‌وكات سه‌ركه‌وتن كارێكی حه‌تمییه.
"عێراق هه‌رگیز له ئاشتیدا نه‌بووه"
سه‌باره‌ت به بابه‌تی مامه‌ڵه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌سرور بارزانی، گوتی: " ده‌مه‌وێت روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی عێراق بكه‌ین، كه ئه‌مڕۆ هه‌ندێك خه‌ڵك له‌و پانێلانه‌دا قسه‌یان له‌و باره‌یه‌وه كرد، عێراق هه‌رگیز له ئاشتیدا نه‌بووه، مه‌به‌ستم ئاشتییه‌كی ته‌واوه، چ به‌هۆی شه‌ڕ بووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، یاخود شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌مه‌ش هۆكار بووه له‌وه‌ی عێراق كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له‌سه‌رچاوه‌ی سروشتی و مرۆیی، بۆچی وڵاتێكی له‌مشێوه‌یه ئه‌مه چاره‌نووسییه‌تی له ئه‌مڕۆدا؟ ئه‌مه‌ش یه‌ك وه‌ڵامی هه‌یه، چونكه سیسته‌مه‌كان له عێراق پشتوانی خه‌ڵكیان نه‌بووه و نه‌یانتوانیوه ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه بیقۆزنه‌وه بۆ پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه، كه سیسته‌مێكی خراپ هه‌بوو، ئیداره‌كه‌ش باش نابێت و حكومه‌تیش خراپ ده‌بێت، ئه‌مه‌یه دۆخی عێراق".
گوتیشی: "هه‌ندێك هۆكاری دیكه‌ش هه‌بوونه، ئه‌وانیش بوونی هه‌ندێك كێشه‌ی ریشه‌یین، كه زۆرجار سیاسه‌تمه‌داران هه‌وڵیان داوه فه‌رامۆشیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌ك پاڵه‌وان نمایش بكه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ركه‌ویت، مانای وا نییه، كه كێشه‌ی گه‌وره‌كان به‌لاوه بنێیت، كاتێكیش دێیته سه‌ر كێشه گه‌وره‌كان، تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن و پێت ده‌ڵێن: تۆ دژی سیسته‌می، به‌بڕوای من ئه‌مه كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی عێراقه. هه‌ندێك كێشه‌ی گه‌وره هه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر هه‌ن، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان ئه‌وه‌یه، تۆ دانیپێدا بنێیت، كێشه‌ت هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یری جیاوازییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگه‌كان بكه‌ین و سه‌یری شوناسی خه‌ڵكی عێراق بكه‌یت، چه‌ندیان به‌ر له‌وه‌ی شتێكی دیكه بن عێراقین؟ چه‌ندیان سوننه‌ن و چه‌ندیان شیعه‌ن و چه‌ندیان پێكهاته‌ی دیكه‌ن؟ به‌ڵام ئایا عێراقییه‌ك هه‌یه كه نه شیعه و نه سوننه و نه كورد بێت؟ ئه‌مڕۆش عه‌مار حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌و بابه‌ته كرد، ئه‌وه‌ش پرسی بوونی شوناسێكی نیشتمانییه".
"قه‌ده‌ری ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كه بۆ ژیان"
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی "سه‌ره‌تا تۆ كوردی یان عێراقی؟" كه ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرا، سه‌رۆكی حكومه‌ت گوتی: "من كوردم.. من كوردم".. كاتێك ئێمه قسه له‌سه‌ر سیسته‌م ده‌كه‌ین، مانای وا نییه ناتوانین له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، من كوردم.. عێراق وه‌ك شوناس، وه‌ك سنوور، له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك، كه وه‌كو ده‌وڵه‌ت دروستكراوه، له‌سه‌ر بنه‌ما و ره‌چاوكردنی جیاوازییه‌كان دروست نه‌كراوه، به‌ڵكو زیاتر له 100 ساڵ ده‌بێت دروست كراوه، ئێستا ئێمه له‌م وڵاته ده‌ژین، من به فه‌رمیی عێراقیم، به‌ڵام له ناو عێراقدا من كوردم، من به ناچاری له ناو عێراق ده‌ژیم، به‌ڵام ئه‌مه مانای چییه؟ ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه، هێشتا ده‌توانین له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، ده‌توانین نموونه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بێنین، ئه‌وروپییه‌كان بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵ به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕیان كرد، به‌ڵام دواجار تێگه‌یشتن له‌وه‌ی ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه بژین، هه‌ستان یه‌كێتی ئه‌وروپایان دروست كرد و سنووره‌كانی نێوانیان كاڵتر كرده‌وه و به‌یه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ژیان".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه بازرگانێك له ئه‌ڵمانیا و سویسرا ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، سنووره‌كانیان كاڵ كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م تێڕوانینه، كه هه‌موویان به‌هی خۆت بزانیت و به‌یه‌كه‌وه بژین، پێویسته بگوازرێته‌وه بۆ ناو عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئێمه له عێراق وڵاتێكمان هه‌یه، خاكمان هه‌یه، كه باسی كوردستان ده‌كه‌م، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه كوردستان له‌مێژوودا دابه‌شكراوه.. به‌لایه‌نی كه‌م دووجار كوردستانی گه‌وره دابه‌شكراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كراوه كراوه، چۆن ئێمه بتوانین له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و فارس و تورك به‌یه‌كه‌وه بژین، ئێمه له‌و هه‌رێمه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، هیچ كه‌سێكمان ناچێت بۆ شوێنێكی دیكه، واتا قه‌ده‌ری ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كه بۆ ژیان، بۆیه ئێمه ده‌كرێت جیاوازییه‌كان به‌لاوه بنێین و به‌یه‌كه‌وه بژین و به چاوی دوژمن و هه‌ڕه‌شه سه‌یری یه‌ك نه‌كه‌ین و به‌ها هاوبه‌شه‌كان بدۆزینه‌وه، بۆیه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر قسه‌كه‌م، كه هۆكاره‌كه‌ی سیسته‌مه، ده‌كرێت سیسته‌مێكی یه‌كانگیر و یه‌كگرتوو هه‌بێت، كه بتوانێت هه‌موو جیاوازییه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆ بكاته‌وه و وه‌كو یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌یه‌كه‌وه بژین، ناكرێت وه‌ك ئه‌وروپا بچین شه‌ڕی یه‌ك بكه‌ین و سنوور دروست بكه‌ین و دواتر له‌گه‌ڵ یه‌ك ئاشت ببینه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ئێمه راسته‌وخۆ بچینه قۆناغی كۆتایی، به‌وه‌ی سنووره‌كان له‌نێوان خۆمان نه‌هێڵین و یه‌كتر به هه‌ڕه‌شه نه‌زانین و به‌یه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بژین".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ته‌نیا كورد ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌بێت، كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت تورك، عه‌ره‌ب و فارسه‌كان هه‌موویان ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌بێت، كه ده‌توانین له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هه‌ر كه‌سێك له ئێمه كه جیاوازیمان هه‌یه، مافی خۆمانه شوناسی خۆمان هه‌بێت و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی خۆمان هه‌بێت، ناكرێت من هه‌مبێت و بۆ تۆش به ره‌وای نه‌بینم، ئه‌مه هه‌رگیز دادپه‌روه‌ری نییه و ئه‌م تێڕوانینه‌ش چاره‌سه‌ر و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه ناهێنێت، كه من شتێك بۆ خۆم پێ ره‌وا بێت، ده‌بێت بۆتۆش وه‌ك مافێكی سیاسی به ڕه‌وا بزانم. ئێمه ده‌بێت ئازا بین بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر ئه‌م كێشانه بكه‌ین، ئه‌مه كێشه‌كه‌یه، ئێمه ناكرێت ته‌نیا له‌ڕووی سیاسییه‌وه دروست بین، ده‌بێت ئێمه به دروستی كاره‌كان بكه‌ین و بیریان لێ بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه سیسته‌مێك قبووڵ بكه‌ین و كه سیسته‌مێكی یه‌كگرتوو بێت".
سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر عێراق بكه‌ین، پێویسته عێراق سیسته‌مێكی هه‌بێت، كه لای شیعه، سوننه و كورده‌وه قبووڵ كرا‌و بێت. ئایا ئێمه هیچ شتێكمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه و شیعه به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟ به‌ڵێ زۆر شتمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه، به‌ڵام با سه‌یری خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان بكه‌ین، له‌راستیدا ئه‌گه‌ر هاتوو جیاوازییه‌كانمان به‌لاوه‌نان و رێزمان له‌یه‌كتر گرت و خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان كرده بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ یه‌ك، ناكۆكییه‌كانی رابردوو دووباره نابنه‌وه".
"ده‌توانین شتێكی تایبه‌ت بۆ خۆمان له عێراق دروست بكه‌ین"
مه‌سرور بارزانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختیكرده‌وه، "ئێمه قوربانی ده‌ستی رابردووین، هیچ دڵنیاییه‌ك نییه له‌وه‌ی كه هیچ كۆمه‌ڵگه و رژێم و خه‌ڵكێك كه ده‌سه‌ڵات له عێراق ده‌گرێته ده‌ست، نابێت تاوان به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه بكات یان ده‌سه‌ڵات خراپ به‌كاربهێنێت، ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی یه‌كگرتوو هه‌بوو، كه له‌لایه‌ن هه‌موویانه‌وه رێزی لێ‌گیرا و سیسته‌مێكی گشتگیر بوو، به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو لایه‌ك بكات، ئه‌وكات ئاشتی به‌رقه‌رار ده‌بێت".
گوتیشی: "ئێمه ده‌ستوورێكمان هه‌یه، كه نابێت رێگه بدات هێز به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان به‌كار بهێنێت، كێیه له عێراق بتوانێت لێپرسینه‌وه له سه‌رۆك وه‌زیران بكات؟ ئێمه پاشایه‌تیمان تاقیكرده‌وه و دیكتاتۆریهتمان تێپه‌ڕاند، له فیدراڵیزم و ئۆتۆنۆمیش ژیاین، هیچ كامێك له‌مانه كاری نه‌كرد، كه‌واته بۆچی ئێمه شتێكی تازه تاقی نه‌كه‌ینه‌وه؟!".
راشیگه‌یاند، "نامانه‌وێت بڵێین سیسته‌مێكی نوێ له شوێنێكی تازه بهێنین، به‌ڵام ده‌توانین شتێكی تایبه‌ت بۆ خۆمان له عێراق دروست بكه‌ین، وه‌ك كۆنفیدراڵیهتێك، ده‌توانین فۆڕمێكمان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنی هه‌رسێ پێكهاته‌كان و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كتر قبووڵكردن بێت".
به‌شداری ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌توانێت گۆڕانكاری له هاوكێشه‌كاندا بكات
له‌باره‌ی ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌مه‌ریكا، به‌تایبه‌ت دوای رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان درووست بوو، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا به هاوپه‌یمانێكی باوه‌ڕپێكراوی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت، مه‌سرور بارزانی تێڕوانینه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گوتی: "ناتوانم به‌ناوی ئه‌مه‌ریكا قسه بكه‌م، ئه‌وان خۆیان خه‌ڵكێكی زیره‌كن و ده‌زانن چی باشه بۆ ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌ك دۆستێك وه‌ك هاپهیمانێكی ئه‌مه‌ریكا ئێمه زۆر پێزانینمان بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و هاوكاریانه هه‌یه، كه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام و شه‌ڕی دژی داعش و قۆناغی دوای رووخانی رژێم هاوكاری ئێمه‌یان كردووه، ئێمه زۆر پێزانینمان بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش هه‌یه.. با ئه‌وه به‌لایه‌كه‌وه دابنێین، كه ئێمه پێزانینمان هه‌یه، سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه تێگه‌یشتنمان هه‌یه و به شێوازی خۆمان شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "پێویسته بڵێین، دۆخی عێراق ئه‌نجامی دروستكردنی عێراق خۆی نییه، واتا ئه‌وه عێراقییه‌كان نین، كه ئه‌م بارودۆخه‌یان دروست كردبێت، به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له هه‌ژموونی ده‌ره‌كی هه‌یه كه كاریگه‌ری له‌ناوخۆی عێراق هه‌یه، بۆ ئه‌مه دۆخه‌كه‌ی دروست كردووه، بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌كرێت پێت بڵێت ئێمه واز ده‌هێنین و هه‌مووی بۆ خۆت جێ ده‌هێڵین، به‌ڵام دوای چی؟! عێراق هێشتا پێویستی به هاوكارییه، ئه‌م هاوكارییه پێویسته له دۆسته‌كانی عێراقه‌وه بێت، وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م به‌شدارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه ده‌توانێت گۆڕانكاری له هاوكێشه‌كاندا بكات".
روونیشیكرده‌وه، "پێمان وایه پێویسته ئه‌مه‌ریكا هێشتا بێته ناو هاوكێشه‌كان، تا ئه‌و كاته‌ی عێراق ده‌توانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت. هه‌ر بۆشاییه‌ك له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دروست بێت، ئه‌وا عێراقییه‌كان ناتوانن ئه‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو له‌لایه‌ن تیرۆرستان و گرووپه‌كانی دیكه‌وه پڕ ده‌كرێته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر باسی چین بكه‌ین، كه باسی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرا، كه ئێستا ئه‌مه‌ریكا زیاتر فۆكه‌سی خستووه‌ته سه‌ر ركابه‌رییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین، نه‌ك شوێنه‌كانی دیكه، به‌ڵێ ئه‌مه بڕیاری ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌وه ئه‌مه‌ریكایه خۆی ده‌زانێت چی بۆ وڵاته‌كه‌ی باشه ئه‌و بڕیاره ده‌دات، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و بڕیارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یدات، به‌داخه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ری داده‌نێت، واتا ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆیان نابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئێمه‌ش ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌ر بڕیارێك كه ده‌درێت، پێویسته دڵنیایی دروست بكات و سه‌قامگیری دروست بكات".
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مه ئه‌ركی من نییه به ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵێم كه چی بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك راستی هه‌ن، ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یان پێ بده‌م، به‌شێكی زۆر له‌وه‌ی كه ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێ ده‌هێڵێت و ده‌چێته ركابه‌رییه‌وه له‌گه‌ڵ چین، به‌ڵام ئه‌مه مانای وایه كه ده‌كرێت ئه‌م هه‌رێمه ببێته شوێنێك بۆ مانۆڤهركردنی بۆ ركابه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بێن لێره مانۆڕ بكه‌ن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌وه ئه‌و شته‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌وا من هیچ شتێكم نییه بیڵێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ر بن، ناكرێت راسته‌وخۆ ده‌ست له‌و بابه‌ته هه‌ڵگرن و بچنه سه‌ر بابه‌تێكی دیكه، چونكه كێشه‌كه دێته‌وه به‌رده‌می خۆیان، ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر كار بكات، ئه‌وا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن، بۆیه پێموایه هه‌ندێك سیاسه‌تی پێویست و ته‌ندروست هه‌یه پێویسته جێبه‌جێ بكرێت و وه‌ك هاوڕێیه‌ك من ده‌مه‌وێت بڵێم، هه‌موو هاوڕێكان ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئێمه بمێننه‌وه، زۆر گرنگه بمێننه‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت گۆڕانكاری له سیاسه‌ت و یاساكان بكرێت و رۆڵیان ببێته رۆڵی بنیاتنان و پاڵپشتیكردن و راوێژكردن و راهێنان و رۆڵی بنیاتنانی تواناكانی مرۆڤی كورد و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، نه‌ك ته‌نها رۆڵێكی سه‌ربازی، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و رۆڵانهن كه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت له هه‌رێمی كوردستان بیبینێت.
گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا
له به‌شی كۆتایی گفتوگۆكه‌دا، پرسی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و روانگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و پرسانه خرایه‌ڕوو و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هه‌میشه زانایان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، له 100 ساڵی داهاتوودا عێراق و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی ده‌بنه‌وه و گوتی: هه‌ندێك شت هه‌یه ده‌توانین بیكه‌ین، هه‌ندێكیش هه‌یه ته‌نها خودا ده‌توانێت بیكات، ئێمه ناتوانین شتێك بكه‌ین كه خودا ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئێمه ده‌توانین هه‌ندێك شت بكه‌ین، له‌سه‌ر پرسی ئاو، به‌هۆی كه‌می ئاو و پرسی وشكه‌ساڵی، كه پار و ئه‌مساڵ روویداوه، ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی قووڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژینگه داده‌نێت، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر عێراق به‌ڵكو هه‌موو ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ی راستی بێت كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی ژینگه ته‌نها له‌سه‌ر عێراق نییه، به‌ڵكو قه‌یرانێكه به‌رۆكی هه‌موو جیهانی گرتووه، بۆیه ئێمه هه‌موومان رووبه‌ڕووی چاره‌نووسێكی نادیار ده‌بینه‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی گشتگیر بكه‌م: ئه‌گه‌ر ئێمه رێز له خاك نه‌گرین، له دونیا رێز له ژینگه نه‌گرین، ئه‌وكات ژینگه و خاك و ئه‌و جیهانه تۆڵه‌مان لێ ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته ئێمه رێزیان لێ بگرین، بیان پارێزین، پارێزگاری له‌و ژینگه‌یه بكه‌ین كه تێیدا ده‌ژین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانی خۆی كرد و له مه‌ترسی نه‌بوونی ئاو تێگه‌یشت، ئه‌وا هه‌ندێك یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئاو بكه‌ین كه دێنه ناو عێراق، دوو رووباری سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كێكیان له توركیاوه دێت، كه دیجله‌یه، ئه‌وی دیكه‌ش له رێگه‌ی سووریاوه دێت كه رووباری فوراته، ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه هه‌ن، هه‌ر رێگه گرتنێك له هاتنی ئاو بۆ عێراق، ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت و ئه‌مه دژی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌یه كه له‌سه‌ر شانی هه‌موومانه، نابێت هیچ كه‌سێك وا هه‌ست بكات و بڵێت من ئاوی خۆم دابین كرد و له دۆخی خۆم دڵنیا بوومه‌وه، ئه‌وكاته هه‌قم به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا نییه كه دراوسێیهكهم چی به‌سه‌ر دێت، ئه‌وكات ده‌كرێت دراوسێكه‌ت ببێته هۆی ناسه‌قامگیری بۆ تۆ، خه‌ڵك كۆچ ده‌كات بۆ وڵاته‌كه‌ت، كێشه‌ی ئابووریت بۆ دروست ده‌بێت، توندڕه‌وی و تیرۆر سه‌رهه‌ڵده‌دات، واتا ئێمه لێره هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له‌ناو قهیرانێكداین، ناكرێت ئێمه وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی دابڕاو له‌وانی دیكه سه‌یری خۆمان بكه‌ین و پێویسته بیر له ئاسایشی گشتگیر بكه‌ینه‌وه له ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنمان بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌بێت زۆر گرنگه، بۆ نموونه ئاوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان كه ئاوه‌كه‌یان كه‌می كردووه، ئه‌گه‌ر كێشه دروست ببێت، چی رووده‌دات؟ ئه‌و خه‌ڵكانه چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه سروشتی مرۆڤه كه به‌دوای رێگه‌یه‌ك ده‌كه‌وێت له‌پێناو مانه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر قه‌یران دروست بێت، ئه‌و خه‌ڵكه كۆچ ده‌كات، بۆیه هه‌ر هۆكارێك له هۆكاره‌كان كه ده‌گیرێته به‌ر پێویسته ته‌ندروست بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "باشترین رێگه بۆ هاوكاریكردنی عێراق ئه‌وه‌یه، هاوكار بن له‌وه‌ی كه له‌ڕووی سرووشتییه‌وه بارودۆخی ژیانكردن چاك بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان بتوانن باشتر بژین، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی ئه‌نجاممان داوه له‌م كابینه‌یه، هه‌ندێك كێشه‌مان ده‌ستنیشان كردووه و بڕیارمان داوه 23 به‌نداوی قه‌باره جیاواز دروست بكه‌ین، به‌نداوی قه‌باره بچووك و مامناوه‌نده‌كان له‌ژێر دروستكردندان، به‌ڵام گه‌وره‌كان پێویستییان به بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحه، یه‌ك رێگه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه هه‌یه، كه ده‌بێت هێزێك هاوكار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌نداوه‌كان دروست بكه‌ین و خه‌ڵك سوودی لێ وه‌ربگرێت".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌مه ته‌نها كوردستان نییه، به‌ڵكو هه‌موو وڵاتانی دیكه ئه‌و كێشانه‌یان هه‌یه، ئێمه پێمان وایه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ئاو گلبده‌ینه‌وه و هه‌ندێك به‌نداو دروست بكه‌ین، ده‌توانین به‌رگری له مانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان بكه‌ین و له پرسی ژینگه و كه‌شوهه‌وا و كشتوكاڵیشدا سوودی لێ وه‌ربگرین و بۆ پیشه‌سازی و گه‌شتیاریش هاوكار بێت، ئه‌مه سیاسه‌تێكه كه ئێمه ده‌یكه‌ین و هیوادارین هه‌ندێك ده‌ستی پشتیوانمان هه‌بێت، كه نه‌ك ته‌نها خزمه‌ت به ئێمه بكات، به‌ڵكو خزمه‌ت به هه‌موو خه‌ڵكی عێراق بكات".