ته‌رمی رۆژنامه‌وانێكی كورد له كه‌ناراوه‌كانی فه‌ره‌نسا دۆزرایه‌وه
فه‌رهاد برۆسك تۆگان چوار رۆژ پێش ئێستا بێ سه‌روشوێن ببوو
K24 – هه‌ولێر
فه‌رهاد برۆسك تۆگان رۆژنامه‌نووسی كورد، پاش دوو رۆژ له بێ سه‌روشوێنبوونی، ته‌رمه‌كه‌ی له كەناراوەكانی شاری دۆنكێركی فه‌ره‌نسا دۆزرایه‌وه.
هێشتا هۆكاری مردنی ئاشكرا نه‌بووه، بڕیاره پزیشكی دادی فه‌ره‌نسا پاش پشكنیكی ته‌رمه‌كه‌ی، هۆكاره‌كه‌ی بۆ داواكاری گشتی ئاشكرا بكات.
فه‌رهاد برۆسك تۆگان خه‌ڵكی شاری جوله‌مێرگی باكووری كوردستانه، كه له ئیسته‌نبۆڵ رۆژنامه‌وانی خوێندووه و بۆ ماوه‌یه‌ك كاری رۆژنامه‌نووسی كردووه و له ساڵی 1991 له رۆژنامه‌ی Rojname كاری كردووه و بابه‌تی وه‌رزشی نووسیوه و به‌رپرسی یاسایی رۆژنامه‌كه بووه.
تۆگان پاش ماوه‌یه‌ك ده‌چێته ئه‌مریكا و له ده‌نگی ئه‌مریكا به‌شی كوردی كار ده‌كات و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی KURD1 له ساڵی 2008 ده‌چێته پاریس و ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كه‌ناڵه‌كه.
تۆگان خیزانداره و خاوه‌نی دوو منداڵه.