له هه‌ولێر پاڵه‌وانێتییه‌كی گه‌وره‌ی رۆژئاوای ئاسیا ده‌ستپێده‌كات
له شاری هه‌ولێر یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیی هه‌ڵبژارده‌كانی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا، بۆ تۆپی پێ، له شاری هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.
سبه‌ی سێشه‌ممه یه‌كه‌مین یاریی كاتژمێر 5:00ـی ئێواره له یاریگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی فره‌نسۆ هه‌ریری له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی سوریا و لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریی دووه‌میش له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه، كاتژمێر 8:00ـی شه‌و، له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیمارات و ئوردن ده‌بێت.
ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له رۆژی 20ـی نۆڤێمبه‌ره‌وه له شاری به‌سره ده‌ستیپێكردووه، رۆژی 1ـی دیسێمبه‌ر كۆتایی دێت، ئه‌و كات یه‌كلا ده‌بێته‌وه یاریی كۆتایی له كام شار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، واتا له نێوان به‌سره و هه‌ولێر یه‌كێكیان یاریی كۆتایی له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عێراق، وه‌ك دووه‌م پارێزگا بۆ له باوه‌شگرتنی یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیتییه دیاریكرا، كه شاری به‌سره‌ش یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له خۆده‌گرێت.
هه‌ولێر بۆ میوانداریكردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، چه‌ندین لێژنه‌ی پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م چوار هه‌ڵبژارده‌یه‌ی روو له شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن باشترین پێشوازیان لێ بكرێت، كه لێژنه‌كان بریتین له لێژنه‌ی ئه‌منی و كارگێڕی و راگه‌یاندن، ئه‌گه‌ریش هه‌یه یاریی كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، راهێنه‌رانی چوار ههڵبژادردهكه رایانگه‌یاند خۆشحاڵن، كه له هه‌ولێر پێشوازییه‌كی باشیان لێكراوه و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك و پێدوایستییه‌كی سه‌ره‌كیان بۆ ئاماده‌كراوه، تا مه‌شق و یارییه‌كانی خۆیانی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.
شێوازی گه‌یشتن به یاریی كۆتایی، یه‌كه‌می هه‌ر گرووپیك راسته‌وخۆ بۆ یاریی كۆتایی سه‌رده‌كه‌وێت، كه 9 هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شدارن، گرووپی یه‌كه‌م له پێنج هه‌ڵبژارده پێكهاتوون و له شاری به‌سره یارییه‌كانی ئه‌نجامده‌درێت، پێكهاتوون له (عێراق، به‌حرێن، فه‌له‌ستین، كوێت و یه‌مه‌ن).
ئه‌مه دووه‌م پاڵه‌وانیتی رۆژئاوای ئاسیایه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوان، له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ئه‌نجامی بدات، كه پاڵه‌وانێتی یه‌كه‌می له 2019 له وڵاتی فه‌ڵه‌ستین به‌ڕێوه‌چوو، كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه و ئیماراتیش پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.