دوای 10 ساڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید سه‌ردانی توركیا ده‌كات
له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌چێته ئه‌نقه‌ره

K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئیماراتی بڵاویكرده‌وه، بڕیاره شێخ محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی رۆژی چوارشه‌ممه سه‌ردانی توركیا بكات، كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیاوه داوه‌ت كراوه.
دوای 10 ساڵ، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی ئه‌بو زه‌بی ده‌بێت بۆ توركیا، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، له سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردوو لا پهویوهندییهكانیان توندتۆڵ ده‌كه‌نه‌وه و هاوكاریكردن نێوان هه‌ردوو وڵات ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی دیداره‌كه ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له بهیانناكهیهكدا ئاشكرای كرد، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له نێوان بن زاید و ئه‌ردۆغان ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پهیوهندییهكهیانه، ئاماژ به‌وه‌ش كراوه، له ئه‌نقه‌ره‌وه هه‌ردوو وڵات سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی نێوانیان تاووتوێ ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كرێت، كه ده‌بێته باشتركردنی هاوكاری بۆ هه‌ردوو وڵات، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، هه‌ردوو لا بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له دیداره‌كه‌دا باس بكه‌ن.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی توركیا باسیان له‌وه كردووه، بن زاید له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی ئابووریی ئیمارات له توركیا، پشتیوانیكردنی ئابووری، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نوێ بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.