"سایلۆی کەلار ئاماده‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانە"
"گرنگیدان به بەرهەمی ناوخۆیی و پەرەدان بە سێکتەری کشتوکاڵ، یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان"
K24 – هه‌ولێر:
گرنگیدان به بەرهەمی ناوخۆیی و پەرەدان بە سێکتەری کشتوکاڵ، یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م بڕیاری دروستكردنی چه‌ند سایلۆیه‌كی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا بۆ ئەوەى جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ساخكردنه‌وه و به بازاڕكردنی گه‌نمیان نه‌مێنێت و بتوانن گەنمى خۆیان ساخ بکەنەوە و تەنانەت چەندین بەرهەم و پێویستى دیکەى بازاڕیش پڕ بکرێتەوە کە لە گەنمەوە بەرهەم دێن.
سایلۆکە تەواو بووە
سەلام حەمید، سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری دروستکردنی سایلۆی کەلار، رایگەیاند، ئه‌م پڕۆژەیه كه له سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 20 دۆنم زه‌وی دروست كراوه، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ جوتیارانی سنووری گەرمیان دەکات و لە 13ی ئەیلوولی2021ى زایینیەوە کارەکانی تەواو بووە و ئێستا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و بڕیار وایه كۆتایی ئه‌مساڵ ڕاده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
سایلۆکە به ستاندارد دروست كراوه
سەلام حەمید راشیگه‌یاند، له دروستكردنی سایلۆی كه‌لار ته‌واوی ستاندارده‌كان ڕەچاو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به شێوه‌یه‌ك بخرێته خزمه‌تی جوتیاران كه هیچ گرفتێكی نه‌بێت'.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له دروستكردنی سایلۆكه به كارهاتوون، له لایه‌ن كۆمپانیای مۆڵمێكسی ئیتالییه‌وه بەرهەم هێنراون و كۆمپانیای ئه‌دمین كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه بەم کەرەستانە پڕۆژەکەى جێبه‌جێ کردووە.
ئاماژه‌یپێكرد، له نێو پڕۆژەکەدا سیسته‌مێكی ئاگركوژێنه‌وه به ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و ئامێری پێویست دابینکرداوە و شه‌ش خانووی نیشته‌جێبوونیشی تێدا دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ستاف و فەرمانبەرانى سایلۆکە له‌كاتی كاركردنیدا بمێننه‌وه. بە گشتى، هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه له‌و پڕۆژە‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن له وه‌رگرتن و به‌تاڵكردنی گه‌نمی جوتیاران، لە ڕێگەی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو و ئه‌لیكترۆنی ئەنجام دەدرێت.
ڕەخساندنی هه‌لی كار
هەر لە سه‌ره‌تای كاركردن له پڕۆژەکە تا ته‌واوبوونیشی، به به‌رده‌وامیی 150 بۆ 180 كه‌س كاریان تێدا كردووه. لەمەولاش و بە وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران، 60 هه‌لی كاری به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه دهڕەخسێت.
بۆ ئەوەى بتوانرێت بە بەردەوامى کارى تێدا بکرێت و هەموو دەم و ساتێک لە خزمەت هاووڵاتیاندا بێت، سایلۆکە به‌ستراوه‌ته‌وه به تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی 33 كه‌یڤی و هیچ كێشه‌یه‌كی كاره‌بای نابێت بۆ ئەوەى بتوانێت له یه‌ك كاتدا هه‌م گه‌نمى جوتیاران وه‌ربگرێت و هه‌میش دابه‌شی بكات.
پڕۆژەی سایلۆی کەلار پاڵنەرێکی سەرەکیی جوتیاران دەبێت بۆ ئەوەی پڕۆژە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بەرزتر بکەنەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، پاڵپشتیی تەواویان دەکات.
سایلۆی کەلار كه بە گوژمەی 20.6 ملیار دینار دروست كراوه، توانای وەرگرتنى 40 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی دەڤەرى گەرمیانی هەیە و لە 16 کۆگای وەرگرتنی گەنم پێکهاتووە کە هەریەکەیان 2500 تۆن گەنمی تێدا جێگا دەبێتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا پێنج کۆگای تایبەتیش بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە خۆراکییەکان لەگەڵى دروست کراوە، ئەمە سەرەڕاى بوونى تاقیگه و قه‌پان و دوو ئامێری وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ پشكنین له جۆری فلامینگۆ و كۆگایه‌كی ئاوی 140 مەترى سێجا كه تایبه‌ته به دابه‌شكردنی ئاو بۆ پڕۆژەكه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان