سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه: هیچ بڕیارێك له باره‌ی خه‌رجكردنی ده‌رماڵه نه‌دراوه
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای كه‌مێكی دیكه به راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی ده‌قی بڕیاره‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كوردستان24ی راگه‌یاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێك له باره‌ی پێدانی پاره و ده‌رماڵه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه نه‌دراوه و ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له راستییه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، هێشتا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له گفتوگۆدایه و دوای كه‌مێكی دیكه به راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی ده‌قی بڕیاره‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌شێك له میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، گوایه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه ده‌رماڵه بدرێت، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ بڕیارێكی له‌و جۆره نه‌دراوه.