ئه‌م یاریزانه ئه‌ركی چاڤی قورس‌تر كرد
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ یاریی داهاتوویان یاریزانێكی دیكه‌ی كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا و ده‌بێته چواره‌مین یاریزان كه پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی پێكانه‌وه دووربخرێته‌وه.
رۆناڵد ئاراخۆ به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا شه‌وی رابردوو له خوله‌كی 83 گۆڵێكی كرد و له خۆشیان ئاهه‌نگی گێرا و له‌سه‌ر ئهژنۆیهكان خۆی خشاند، گۆڵه‌كه‌ش به بیانووی ئۆفساید ڕه‌تكرایه‌وه، ئه‌م یاریزانه دوای 3 خولهك به دیاریكراوی له خوله‌كی 86 به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌م یاریزانه به‌هۆی ئازاری ئه‌ژنۆیه‌كانی ناتوانێت رۆژی شه‌ممه به‌رامبه‌ر ڤیاریال یاری بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تازه عوسمان دێمبلی له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پێدری، ئه‌گوێرۆ، برایسوه‌یت و ئانسو فاتی هێشتا به‌هۆی پێكانه‌وه له یانه‌كه دابڕاون.
بارسێلۆنا هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌نیا له لالیگا یاریی هه‌یه و دوای 18 رۆژی دیكه له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاره‌نووسسازدا رووبه‌ڕووی بایرن میونشن ده‌بێته‌وه، ئه‌نجامی ئه‌م یارییه داهاتووی بارسێلۆنا بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ یان دابه‌زین بۆ یۆرۆپالیگ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و تا ئه‌وكاتیش پێشبینی ده‌كرێت جگه له سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ ته‌واوی یاریزانه پێكراوهكانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.