به‌سمه حه‌بیب: ئه‌م یاسایانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوونه له عێراق خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن
"له عێراق ده‌یانه‌وێت یاسای (حه‌زانه) له دایك وه‌ربگرنه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پسپۆڕان و شارەزایان، لە سلێمانی دیداری ناوەندی لێکۆڵینەوە و راپرسی کوردستان24 لە ژێر ناونیشانی داهاتووی عێراق و پێگەی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی نوێ‌دا، بەڕێوەچوو.
بەسمە حەبیب کۆمیسیار لە کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق له‌م دیداره به‌شداریكرد و تێیدا رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌و كه‌مینانه‌ی كه له خۆپیشاندانی تشرین له عێراق به‌شداربوون، ئه‌وان كورسییه‌كیان له په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێنا، هاوتای ژنانیش به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌مجاره هاتوونه‌ته پێش، كه 97 كورسیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ستهێناوه، له‌م ژماره‌یه‌ش 57یان توانیویانه به هێزی خۆیان ده‌نگ بهێنن.
ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق راشیگه‌یاند، هه‌ندێك پێیان وایه كه پیاوان له رابردوودا گه‌نده‌ڵ بوونه، ئه‌مجاره ژنانیان تاقی كردووه‌ته‌وه، رێژه‌ی به‌شداریكردنی ژنان له هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌م له ته‌واوی عێراق له سه‌دا 42 بووه، كه رێژه‌ی ژنان له عێراق له سه‌دا 60ـه.
روونیكرده‌وه، ئه‌م یاسایانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوونه، له عێراق خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له عێراق ده‌یانه‌وێت یاسای (حه‌زانه) له دایك وه‌ربگرنه‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه، ژنانی ئه‌ندام په‌رله‌مان له به‌غدا رۆڵی وه‌هایان نه‌بووه تا یاسای به‌سوود بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ربكه‌ن.