عه‌نكاوه‌... ئه‌مشه‌و كتێبخانه‌یه‌كی ته‌نیشت مەترانییەى سریان کاسۆلیک سووتا

"جگە لە زیانى مادیی هیچ زیانێکى گیانى نەبوو"

ئه‌مشه‌و كتێبخانه‌یه‌كی ته‌نیشت مەترانییەى سریان کاسۆلیک سووتا
ئه‌مشه‌و كتێبخانه‌یه‌كی ته‌نیشت مەترانییەى سریان کاسۆلیک سووتا

K24 – هه‌ولێر:

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئەمشەو بەهۆى شۆرتى کارەباوە كتێبخانه‌یه‌كی ته‌نیشت مەترانیەی سریان کاسۆلیک لە عەنکاوه‌ سووتا، هەر دوایی ئاگرکەوتنەوەکە تیمەکانى بەرگرى شارستانى هەولێر گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و بە ماوەیەکى پێوانەیەیی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌، جگە لە زیانى مادیی هیچ زیانێکى گیانى تۆمار نه‌كراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی ناوەند و رامی نوری عودیش بەڕێوەبەری ناحیەی عەنکاوا گەیشتنە شوێنى ئاگر کەوتنەوەکە.

له‌ عەنکاوه‌ مەترانییەى سریان کاسۆلیک سووتا
له‌ عەنکاوه‌ مەترانییەى سریان کاسۆلیک سووتا
له‌ عەنکاوه‌ مەترانییەى سریان کاسۆلیک سووتا
له‌ عەنکاوه‌ مەترانییەى سریان کاسۆلیک سووتا