به‌له‌مێك له نێوانی فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا نقووم بوو
"کەشتیەکانی فەرەنسا تەرمەکانیان دۆزیوەتەوە"
K24 – هه‌ولێر:
31 کۆچبەر به‌هۆی په‌ڕینه‌وه‌یان لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا بەلەمەکەیان لە بەندەری باکووری کاڵاس نوقم بوو.
دەسەڵاتدارانی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نن ئەمە کوشندەترین کارەساتە لەو رێگه‌یه روویدا، ماسیگرێك پۆلیسی فه‌ره‌نسای لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کەشتیەکانی فەرەنسا تەرمەکانیان دۆزیوەتەوە و خەڵک لە ناو ئاودا بێهۆش بوون، دوای ئەوەی ماسیگرێک ئاگاداری پۆلیسی فه‌ره‌نسای كرده‌وه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 31 کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ هەلیکۆپتەر و سێ بەلەم ڕەوانەی ناوچەکە کراون و تیمێکی بەریتانی فەره‌نسی بەدوای تەرمەکاندا دەگەڕێن.
سه‌رچاوه:VOA