كۆشكی سپی: بایدن نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه
"پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوودا ببێت به شێرپه‌نجه"
K24 - هەولێر:
كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌شته‌رگه‌ری قۆڵۆنی بۆ كراوه و گرێیه‌كی له‌ناو ده‌رهێندراوه.
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئه‌و گرێیه‌ی له قۆڵۆنی بایدن ده‌رهێندراوه، دوای پشكنین پاك بووه و به هێمنی گه‌شه‌ی كردووه، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی پزیشكانی كۆشكی سپی پێشبینی ده‌كرێت نه‌خۆشییه‌كه‌ی بایدن له داهاتوودا ببێت به شێرپه‌نجه.
كۆشكی سپی روونیكرده‌وه، پزیشكانی جۆ بایدن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن چیتر پێویست به‌وه ناكات چاره‌سه‌ری بدرێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
بایدن ته‌مه‌نی 79 ساڵه و به گه‌وره‌ترین سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، پێشتر ئاماژه‌یپێكردووه كه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024 دووباره بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی كاندید ده‌كاته‌وه.