بانكی نێوده‌وڵه‌تی: تا ساڵی 2050 به رێژه‌ی له سه‌دا 20 ئاو له عێراق كه‌م ده‌كات
"به‌م هۆیه‌وه ئاو ناگاته سێبه‌شی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان"
K24 – هه‌ولێر:
بانكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كرده‌وه، تا ساڵی 2050 به رێژه‌ی له %20 ئاو له عێراق كه‌م ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی بۆ گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای جیهان گه‌ڕانده‌وه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتوانی عێرق 40 ملیۆن كه‌سن، وڵاتێكه به سامانی نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌نده، له به‌رامبه‌ردا كێشه‌ی كه‌می كاره‌بای هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ وشكه‌ساڵی و كه‌می بارانبارین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی روونیكرده‌وه، تا ساڵی 2050 پله‌كانی گه‌رمی له عێراق به‌رز ده‌بنه‌وه، به رێژه‌ی %10 بارانبارین كه‌مده‌كات، ئه‌میش وا ده‌كات رێژه‌ی %20 ئاوی پاك له‌م وڵاته كه‌م ببێت.
بانكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شڵێت، به‌م هۆیه‌وه ئاو ناگاته سێبه‌شی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
ئه‌و راپۆرته‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیكرده‌وه، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی كشتوكاڵی %4 داده‌به‌زێت، كه ده‌كاته 6.6 ملیار دۆلار، جیا له‌وه‌ش كۆچی زۆره‌ملێی له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق دروست ده‌بێت.