ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستدا
"له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت"

K24 – هەولێر
ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای ئه‌مه‌ریكا به رووداوێكی گوماناوی گیانی له‌ده‌ستدا، كاتێك له ساڵی 2005 رایگه‌یاندبوو، عێراقی و ئه‌فغانییه‌كان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه له به‌ندیخانه‌كان ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
ماڵباتی فاین فیشباكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ بڵاویانكرده‌وه، ناوبراو له 19ـی نۆڤێمبه‌ری 2021 له بنكه‌یه‌كی چاودێریكردنی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له ویلایه‌تی میشیغانی ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌ی روون بكرێته‌وه.
ماڵباته‌كه‌ی راشیانگه‌یاند، فاین رووبه‌ڕووی زۆرێك له ناخۆشییه‌كان بووه‌ته‌وه، هه‌موو هه‌وڵێك درا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا سته‌می زۆری لێ‌كرد.
روونیانكرده‌وه، كاتێك پرسیاری زۆرمان له‌باره‌ی چۆنییه‌تی مردنه‌كه‌ی ئاڕاسته كرد، هۆكاری سه‌ره‌كی گیانله‌ده‌ستدانی به‌فه‌رمی رانهگهیندرا، كه ئه‌و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونی چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت.
فیشباك له نامه‌یه‌كدا كه ساڵی 2005 ئاڕاسته‌ی گه‌وره سیناتۆره‌كانی وه‌ك جۆن مه‌ككه‌ین كردبوو، كه ئه‌وكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جۆن وۆڕنهر سه‌رۆكی لیژنه‌كه بوو، داوایكردبوو له‌باره‌ی ئه‌شكه‌نجه و لێدان له به‌ندیخانه‌كانی ئه‌فغانستان و عێراق روونكردنه‌وه بده‌ن.
له نامه‌كه‌ی فیشباكدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه سه‌ر لێدان و هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتن و رێگه‌گرتن له خه‌و له به‌ندیخانه‌كانی به‌غدا و كابول پێڕه‌و ده‌كرا.