بینی گانتس: توانا سه‌ربازییه‌كانمان بۆ ئاستی به ئامانجكردنی ئه‌تۆمی ئێران به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه
پێویسته مه‌رجه نوێیه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران گشتگیر بن و رێگری له هاوكارییه‌كانی تاران بۆ گرووپه چه‌كداره بریكاره‌كانی بكرێت
K24- هه‌ولێر:
بینی گانتس، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی توانا سه‌ربازییه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێت گورزێكی سه‌ربازی له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بوه‌شێنێت.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، له لێدوانێكدا گانتس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بژارده‌ی سه‌ربازییه و هه‌وڵه‌كانی بۆ تۆكمه‌كردنی مه‌رجه‌كانی رۆژئاوا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا چڕ ده‌كاته‌وه.
هه‌وره‌ها گوتی: ئیسرائیل نایه‌وێت رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ته‌نیا له‌بواری ناوهكیدا كورت بكرێته‌وه، به‌ڵكو پێویسته رێككه‌وتنێكی گشتگیر بێت و ته‌نانه‌ت رێگریكردن له هاوكارییه‌كان تاران بۆ گرووپه چه‌كداره بریكاره‌كانیشی بگرێته‌خۆ.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته رێككه‌وتنی نوێ ئه‌و درزانه نه‌هێڵێت، كه له رێككه‌وتنی پێشوودا له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و دۆخی هه‌رێمی هه‌بوون".
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وڵاتی مه‌غریب هاتوون، كه ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو و له‌و سه‌ردانه‌یدا چه‌ندین رێككه‌وتنی هاوكاری ئه‌منی و هه‌نارده‌ی چه‌كیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌غریب واژۆ كرد.
سه‌رچاوه: تایمز ئۆف ئیسرائیل
H.B