كاروانێكی 176 كۆچبه‌ری له مینسكهوه گه‌یشته‌وه هه‌ولێر
"به‌چاوی خۆی كۆچبه‌ری بینیوه كه گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان كڕنۆشی بردووه، چونكه ئه‌وه‌نده ئازار و ناڕه‌حه‌تی بینیوه"
K24 - هه‌ولێر:
كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه له میسنكی پایته‌ختی بێلاڕووس گه‌یشته‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه‌یه گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، 176 كۆچبه‌ری تێدابووه و له رێگه‌ی ئاسانكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه گه‌شته‌كه رێكخراوه.
كۆچبه‌رێك كه خه‌ڵكی رانیه‌یه وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌گوترێن له باره‌ی یه‌كسانی و مافی مرۆڤ هه‌مووی درۆیه و كۆچبه‌ران زۆر ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌چاوی خۆی كۆچبه‌ری بینیوه كه گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان كڕنۆشی بردووه، چونكه ئه‌وه‌نده ئازار و ناڕه‌حه‌تی بینیوه".
داواشی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه هاوكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه بكات و گوتی: "رێگه‌ناده‌ن كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا بگه‌ڕێنه‌وه مینسكی پایته‌ختی بێلاڕووس".
دووپاتی له‌وه‌شكرده‌وه، كه‌شه‌كه‌ی ئه‌وێ زۆر سارده و پۆلیس بێلاڕووس ئه‌شكه‌نجه‌ی كۆچبه‌ران ده‌ده‌ن.
یه‌كێكی دیكه له‌و كۆچبه‌رانه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆ كوردستان24 گوتی: "هیوادارم كه‌س نه‌كه‌وێته داوی درۆی قاچاخچییه‌كان و باوه‌ڕیان پێنه‌كه‌ن".