دوای 30 ساڵ له‌نده‌ن داوای لێبوردنی كرد
"دواجار فڕۆكه‌كه دابه‌زی"
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی به‌ریتانیا به فه‌رمی داوای لێبوردنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی فڕۆكه‌ی (بریتش ئیروایز) راگه‌یاند، كه به‌ر له 30 ساڵ سه‌دام حوسێن وه‌ك بارمته ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه داگرت، كاتێك كۆمپانیای ناوبراو ئاگاداری فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی نه‌كرده‌وه كه عێراق كوه‌یتی داگیر كردووه و دواجار نیشته‌وه.
گه‌شتی (بی ئه‌ی 149)، له له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌و كوالالهمپوور، له 2 ئۆگێستی 1990 به‌ناچاری له كوه‌یت نیشته‌وه، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك سه‌دام كوه‌یتی داگیركردبوو و جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو هه‌ڵگیرسابوو.
ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسێن 367 له سه‌رنشینانی ئه‌و فڕۆكه‌ی گواسته‌وه هۆتێلێكی به‌غدا، له شوێنێك نیشته‌جێی كردن، كه ئامانجی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمان بوو.
لیز ترا‌س وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، باڵیۆزی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا له كوه‌یت، كاتێك سه‌دام هێرشی كرد، بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م ئه‌و وڵاته‌ی داگیر كرد، كۆمپانیای بریتش ئیروایزی ئاگادار نه‌كرده‌وه كه فڕۆكه‌كه‌ی له كوه‌یت دانه‌به‌زێت، ئه‌مه كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی مێژووییه نابێت دووباره ببێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای ئێستا، داوای لێبوردنی له‌و خه‌ڵكه كرد، كه وه‌ك بارمته دووچاره‌ی ئه‌زیه‌ت و ئازر بوونه‌ته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له ساڵی 1990 بوون به بارمته.
ستیڤن ده‌یڤیس له كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی "Operation Trojan Horse" بڵاویكردووه‌ته‌وه، دابه‌زینی فڕۆكه بهریتانیانییهكه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه بوو، له‌نده‌ن زانیاری هه‌واڵگری له واشنتنه‌وه پێگه‌یشتبوو كه عێراق به نیازه كوه‌یت داگیر بكات، دواجار ئه‌و فڕۆكه به‌ریتانییه له كوه‌یت دابه‌زی، تاوه‌ری چاودێری فڕۆكه‌خانه رێگری له ته‌واوی فڕۆكه‌كانی دیكه كرد كه له كوه‌یت دابه‌زن.
باری مانرز كه ئێستا ته‌مه‌نی 55 ساڵه و یه‌كێك بوو له‌و بارمتانه‌ی ناو فڕۆكه به‌ریتانییه‌كه، ره‌تی كردوه كه قبووڵی ئه‌و داوای لێبوردنه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات، رایگه‌یاند، حكومه‌تی به‌ریتانیا درۆ ده‌كه‌ن.