هێشتا ئاگرى گرنگترين بيرى كێڵگهى خهبازه خامۆش نهكراوه
ليژنەی نەوت وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش دەڵێت: ئەو دوو بیرە كە لە لایەن چەكدارانی داعشەوە كراونەتە ئامانج پڕ بەرهەمترین بیرەكانی خەبازەبوون
K24 – ههولێر:
ئاگری یەكێك لە بیرەكانی كێڵگەی خەبازەی باشووری كەركووك كۆنترۆڵكرایەوە، بەڵام تا ئێستا ئاگری بیری ژمارە 18ی كێڵگەكە كۆنترۆڵنەكراوەتەوە، ليژنەی نەوت وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش دەڵێت: ئەو دوو بیرە كە لە لایەن چەكدارانی داعشەوە كراونەتە ئامانج پڕ بەرهەمترین بیرەكانی خەبازەبوون و رۆژانە زیاتر لە چوار ھەزار بەرمیل نەوت بەرهەمیان هەبوو.
زیاتر لەدوو مانگە حکومەتی عێراق نەوتی کێڵگەکانی باشووری کەرکووکی راگرتووە بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی روون بکاتەوە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیش ھۆکاری راگرتنی نەوتی شارەکەیان بەسیاسی دەزانن، بەڵام ئەو کێڵگە نەوتیانەی دەکەونە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەوتی بەردەوام لێ ھەناردە دەکرێت و تا ئێستا دوو وەجبە پارەی پترۆ دۆلاریشی رادەستی ئیدارەی شاری کەرکووک کراوە.