کەشناسی: باران دەبارێت
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.